"به‌غدا ناتوانێت ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر بكات چونكه بڕیاره‌كه له‌ده‌ست ئێرانه"
عه‌بادی ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كان باسی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا ئێستا ته‌نیا قسه‌بووه
K24- هه‌ولێر:
وه‌ك خه‌ڵكی هه‌ولێر له‌باره‌ی ئاماده‌یی حكومه‌تی به‌غدا بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاماژه‌ی پێ ده‌كه‌ن، عه‌بادی ته‌نیا له راگه‌یاندنه‌كان باسی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و تا ئێستا ته‌نیا قسه‌بووه و هه‌نگاوی كرده‌یی نه‌ناوه.
له‌سه‌ر جددیه‌تی به‌غدا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌ولێر، هاووڵاتیانی شاری هه‌ولێر تێڕوانینی جیاوازیان هه‌یه و یه‌كێك له هاووڵاتیانیش ده‌ڵێت: بڕیاره‌ی به‌غدا له ده‌ست ئێرانه، بۆیه ناتوانێت بڕیاری ده‌ستپێكردنی گفتوگۆكان بدات.