ناتۆ بۆ كوردستان24: ئێمه له ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه نیگه‌رانین
یێنس شتۆڵتنبێرگ: جموجووڵی ئێران بوونەتە ھۆی ناسەقامگیری ناوچەکە
K24- هه‌ولێر:
يێنس شتۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی ناتۆ لە وەڵامی پرسیاری پەیامنێری کوردستان٢٤ رایگەیاند, ئێمه له دەستێوەردانەکانی ئێران لە عێراق نیگه‌رانین، چونكه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، جموجووڵی ئێران بوونەتە ھۆی ناسەقامگیری ناوچەکە.
شتۆڵتنبێرگ گوتیشی، لەبەرامبەر دەستێوەردانەکانی ئێران‌دا ھاوکارییەکانمان بۆ حکومەتی عێراق زیاتر دەکەین.