دلاوه‌ر ئاژگه‌یی: فشاره نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆسه‌ر عێراق زیادكراون
ئاژگه‌یی: 11ى ئه‌م مانگه وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل ستراتیژیه‌تێك بۆ عێراق داده‌ڕێژن
K24- هه‌ولێر:
دلاوه‌ر ئاژگه‌یی نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له یه‌كێتی ئه‌وروپا، له‌كاتی له‌كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌ی دهنگوباسی كوردستان 24 رایگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان بۆ فشار خستنه سه‌ر به‌غدا چڕ بوونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به گفتوگۆ بكات و كار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
ئاژگه‌یی راشیگه‌یاند: له‌سه‌ر كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌توانێت فشار له‌سه‌ر حكومه‌تی به‌غدا دروست بكات. هه‌روه‌ها ئاشكراشیكرد، یازده‌ی ئه‌م مانگه له برۆكسل وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆده‌بنه‌وه و ستراتیژیه‌تێك سه‌باره‌ت به عێراق داده‌ڕێژن.