به ڤیدیۆ.. چه‌كدارانی داعش دوا ساتى ژیانیان تۆمارده‌كه‌ن
گرته ڤیدیۆكه له مۆبایلی چه‌كدارانی داعش ده‌رهێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
چه‌كدارانی داعش، له كاتی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ سه‌ربازان له سووریا، به مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستییان شه‌ڕه‌كه تۆمار ده‌كه‌ن، به‌ڵام له ناكاو به مووشه‌كێكی دژه تانك به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌كه‌وێت و ده‌كوژرێن.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه، كه ده‌یلی مه‌یڵی به‌ریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه، چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه‌ی حهمیمهی سووریا‌ن، یه‌كێك له چه‌كداران هاوار ده‌كات و داوای مووشه‌كی دژه تانك ده‌كات.
ئه‌و چه‌كداره ناوبه‌ناو ئاماژه به بوونی تانكه‌كان ده‌كات كه له ده‌ستی چه‌پ و راستییان بڵاوبوونه‌ته‌وه، ئه‌وانیش به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان ده‌یانه‌وێ شوێنه‌كه جێهێڵن.
گرته ڤیدیۆییه‌كه له مۆبایلی یه‌كێك له چه‌كداره‌كان ده‌رهێنراوه، كه به‌هۆی ئه‌و مووشه دژه تانكه‌ی به‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌یان كه‌وتووه، ته‌واوی چه‌كدارانی ناوی كوژراون.