به وێنه.. حه‌شدى شه‌عبى له زانكۆى كه‌ركووك ماراسۆن ئه‌نجامده‌دات
رۆژانه چه‌كداره‌كانى حه‌شد به هامه‌ر و ئوتۆمبێلى سه‌ربازى و چه‌كه‌وه حهرمى زانكۆكه ده‌شكێنن
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى دواى دهستگرتنيان به‌سه‌ر زانكۆى كه‌ركووكدا و سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى له زانكۆكه، سه‌رقاڵى ئه‌نجامدانى ماراسۆنى وهرزشين.
سازكردنى ئه‌و ماراسۆنه له كاتێكدايه كه قوتابيانى كوردى زانكۆكه مانيان له ده‌وام گرتووه و به‌و هۆيه‌وه ره‌وشى گشتى زانكۆكه به دۆخێكى نائاسايدا تێده‌په‌ڕێت و رۆژانه چه‌كداره‌كانى حه‌شد به هامه‌ر و ئوتۆمبێلى سه‌ربازى و چه‌كه‌وه حهرمى زانكۆكه ده‌شكێنن.
سه‌باره‌ت به بايكۆتى قوتابيانى كورد له ده‌وام و بوونى هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسى لهسهريان تا ئێستا هيچ رێكخراوێكى پيشه‌يى هه‌ڵوێستى نه‌نواندووه.


