حه‌شد و سوپا به كوردى نووسينى تابڵۆكان قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن
نووسينى كوردى تابڵۆى ره‌سمى سه‌ر قائيمقامييه‌تى قه‌زاى خورماتوويان سڕيوه‌ته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕاى تاڵانكردن و سووتاندنى زۆرينه‌ى ره‌هاى ماڵه كورده‌كانى خورماتوو، له تازه‌ترين كاريشدا، چه‌كدارانى سه‌ر به حه‌شدى توركمانى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراق تابڵۆ كوردييه‌كانى خورماتوو ده‌سڕنه‌وه.
وه‌ك له‌و وێنه‌يه ده‌رده‌كه‌وێت، كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاوكراوه‌ته‌وه، چه‌كدارانى حه‌شدى توركمانى و سوپاى عێراق نووسينى كوردى تابڵۆى ره‌سمى سه‌ر قائيمقامييه‌تى قه‌زاى خورماتوويان سڕيوه‌ته‌وه و ته‌نيا نووسينه عه‌ره‌بى و توركييه‌كه ماوه.
جێى ئاماژه‌يه، ده‌قه توركمانييه‌كه به رێنووسى عه‌ره‌بى عوسمانى نه‌نووسراوه و به رێنووسى لاتينى نووسراوه.
