بوومه‌له‌رزه هه‌ڵه‌بجه و شاره‌زوور و جه‌له‌ولاى له‌رزاند
له كاتژمێر 04:55:00 خوله‌ك له دوورى 10 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرئاواى هه‌ڵه‌بجه روويداوه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ هه‌ينى دوو بومه‌له‌رزه له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌ى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى سلێمانى و ناوچه‌كانى باشوورى خۆرهه‌ڵاتى جه‌له‌ولا له سنوورى پارێزگاى دياله رووياندا.
ده‌سته‌ى كه‌شناسى و بومه‌له‌رزه‌ى عێراق بڵاويكرده‌وه، له كاتژمێر 04:55:00 خوله‌ك له دوورى 10 كيلۆمه‌تر له باشوورى خۆرئاواى هه‌ڵه‌بجه روويداوه و گوڕه‌كه‌ى 4.5 پله‌ى رێخته‌ر بووه.
روونيشيكردووه‌ته‌وه، هاووڵاتيانى نيشته‌جێى سنووره‌كه به روونى هه‌ستيان پێكردووه، به‌ڵام هيچ زيانێكى لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌كه ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، به گوڕى 3.2 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر كاتژمێر 01:59:28 خوله‌كى به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ له دوورى 21 كيلۆمه‌تر له خۆرهه‌ڵاتى جه‌له‌ولا روويداوه.
جێى ئاماژه‌يه له 12ى نۆڤێمبه‌رى رابردوو، بوومه‌له‌رزه‌يه‌ك به گوڕى 7.3 پله‌ى رێخته‌ر له ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان عێراق و ئێران روويدا و به‌و هۆيه‌وه له پارێزگاكانى كرماشان له رۆژهه‌ڵات و هه‌ڵه‌بجه له هه‌رێمى كوردستان زيانى گيانى و ماڵى لێكه‌وته‌وه.