3 ژنی هه‌یه و شوێنی مانه‌وه‌ی دیار نییه
به‌هۆی فره‌ژنییه‌وه دوای زیاتر له 30 ساڵ مافی هاووڵاتیبوونی لێسه‌ندرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
دادگای كارگێڕی شاری زیورخی سویسیری، مافی مانه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یان له پیاوێكی میسری سه‌نده‌وه، ئه‌مه‌ش دوای ئاشكرابوو ئه‌و پیاوه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ له ده‌سه‌ڵاتدارانی سویسرای شاردۆته‌وه، كو دوو هاوسه‌ر و چوار منداڵی دیكه‌ی له میسر هه‌یه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه هاوسهرێكیشی له سویسرا هه‌بوو.
له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو، ئه‌و پیاوه كه ئێستا ته‌مه‌نی 57 ساڵه، خۆی و هاوسه‌ره میسیره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ 5 منداڵه‌كه‌ی به‌ره‌و وڵاتی سویسرا چوون. له‌ساڵی 1998 مافی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته وه‌رگرت، له ساڵی 2008 له هاوسه‌ره‌كه‌ی جیابووه‌وه و، تائێستاش هاوسه‌ره جیابووه‌كه‌ی هه‌ر له سویسرا ده‌ژیت.
تائێستا هه‌موو شتێك به‌لای ئه‌و هاووڵاتیه میسریه‌وه ئاسایی بووه، تا ئه‌و كاته‌ی له ساڵی 2013 نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران داوای روونكردنه‌وه‌ی گوزه‌ران و مانه‌وه‌ی له سویسرا لێ كرد، كه گومان ده‌كرا ماوه‌ی مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له سویسرا به‌كۆتا هاتووه، دووای ئه‌وه‌ی ماوه‌ی زیاتر له 200 رۆژی له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ساڵانی 2012 - 2013 به‌سه‌ر بردبوو.
دوای دڵنیابوونه‌وه‌یان له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه له كۆتاییهاتنی مافی مانه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیه میسریه له سویسرا، ماوه‌یه‌كیان بۆ دیاری كرد بۆئه‌وه‌ی سویسرا به‌دوایی جێ بهێڵێت، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتیه داوای پێداچوونه‌وه بۆ دۆسیه‌كه‌ی له دادگا كرد.
دوای دووباره پێداچوونه‌وه بۆ دۆسیه‌كه‌ی، دادگا گه‌یشتنه ئه‌و بڕیاره‌ی كه ئیتر ئه‌و پیاوه مافی مانه‌وه‌ی له وڵاته‌كه‌یان نه‌ماوه و پێویسته له میسر بژیت.
هاوسه‌ر و منداڵه شاراوه‌كانی:
هه‌رچه‌نده گه‌شته‌كانی ئه‌و هاووڵاتیه بۆ ده‌ره‌وه‌ی سویسرا به پاساوی بازرگانی بوون، به‌ڵام كاتێك دادگای كارگێڕی به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی لهدۆسیهكهیاندا كرد، بۆیان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و پیاوه له‌ساڵی 2007 له‌میسر هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكدا كردووه و سێ منداڵیشی له‌و ئافره‌ته هه‌یه، دواتر له ساڵی 2010 دووباره هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئافره‌تێكی دیكه‌ی میسریدا كردووه و منداڵێكی له‌ویش هه‌یه.
ئه‌و هاووڵاتیه میسریه بۆماوه‌یه‌كی دوور و درێژ راستی باری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی بۆ حكومه‌تی سویسرا و نووسینگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی زیورخ ئاشكرا نه‌كردبوو، دوای ئاشكراكردنی ئه‌و راستیانه‌ش له‌لایه‌ن دادگای كارگێڕی زیورخه‌وه، ئیتر ئه‌و پیاوه مافی مانه‌وه‌ی له‌و وڵاته نه‌ماوه، چونكه به‌گوێره‌ی یاسای سویسری، فره‌ژنی بۆ هاووڵاتیانی ئه‌و وڵاته قه‌ده‌غه‌یه.
هه‌وره‌ها دوای ئه‌وه‌ی كه دادگا گه‌یشته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئیتر ئه‌و پیاوه جگه له‌وه‌ی شۆفێری ته‌كسییه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به سویسراوه نه‌ماوه و له‌ماوه‌ی ساڵانی 2011 تا 2013ـه‌ش شوێنی مانه‌وه‌ی دیار نییه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه له‌ساڵی 2004 ئه‌و پیاوه نه‌فه‌قه‌ی بژێوی پێنج منداڵه‌كه‌ی هاوسه‌ری یه‌كه‌می له سویسرا بڕیبوو. بۆیه ده‌ركردنی ئه‌و له سویسرا، بوو به بنه‌مای دوایین بڕیاری دادگا له‌باره‌ی چاره‌نووسی ئه‌و پیاوه.