ریسهكهی یهكێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی سهركردایهتی هاوبهش بوو بهخوری
ئهندامێكی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان: بەپرسانی یەکێتی رێزیان لە واژووی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا نەگرتووە
K24- ههولێر:
ئەندامێکی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت ئێستا ھیچ شتێک بە ناوی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕان نەماوە و وهك خۆی ئاماژهی پێدهكات، بەپرسانی یەکێتی رێزیان لە واژووی مام جەلال و نەوشیروان مستەفا نەگرتووە.
لهبهرامبهریشدا، ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش دەڵێت: کێشەیان لەگەڵ ھەردوو رێكکەوتنەکەیان لەگەڵ پارتی و گۆڕان ھەیە، کە بە بڕوای ئهو پێویسته کۆنگرە و سەرکردایەتی داھاتووی یهكێتی پرسهكان یهكلایی بكهنهوه و کێشەکان چارەسەر بکەن.
لەدوایین کۆبوونەوەی سەرکردایەتی ھاوبەشی یەکێتی و گۆڕاندا كه لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە سلێمانی ئەنجامدرا، لە کۆی ٥ ئەندامی گۆڕان لەو سەرکردایەتیە تەنھا ٣ کەسیان ئامادەبوون، دواتریش قادری حاجی عەلی کە وەک کەسی دووەمی گۆڕان سەیر دەکرێت، نیگەرانی خۆی لهو کۆبوونەوەیه دەربڕی و لە نامەیەکی نھێنیشدا کە بەرواری ٢٢ ی ١١ لەسەرە، دەڵێت: نەدەبوو گۆڕان لە ژێر ناوی سەرکردایەتی ھاوبەش لەگەڵ یەکێتی کۆببێتەوە و بە ھەنگاوی ھەڵە و جێبەجێکردنی ئەجێندایەکی ناو یەکێتی و به سوکایەتی بە بزووتنەوەی گۆڕان ناوی بردووه.