عەبادی داگیركردنی كەركووك بە شەڕی دژی داعش دەچووێنێت

بە دژایەتیكردنی كورد و پێشمەرگە عەبادی سواڵی دەنگدان دەكات

K24 - ھەولێر

نوێترین لێدوانەكانی عەبادی دژ بە كورد و پێشمەرگە و چوواندنی بە داعش، نیگەرانی توندی كوردستانییانی لێدەكەوێتەوە، پێشمەرگە و كەسوكاری شەھیدانی شەڕی داعش دەڵێن، پێشمەرگە نەك تەنیا كوردستان، بەڵكو ھەموو عێراقی پاراستووە، كەچی عەبادی بێباكانە بە لێكچوواندنی بە تیرۆر پاداشتی پێشمەرگە دەداتەوە و داواش لە سەركردایەتی كورد دەكەن، بەرامبەر ئەو لێدوانانە بێدەنگ نەمێننەوە.