چه‌كدارانی داعش له كه‌ركووك ده‌رده‌كه‌ونه‌وه
رێككه‌وتنه ژێربه‌ژێره‌كان چاره‌نووسی پارێزگاكه‌یان به ناڕوونی هێشتووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
حكومه‌تی عێراق، نه به شه‌ڕ ناوچه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكی له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگاركرد، نه به شه‌ڕ هێزه‌كانی هێنایه‌وه ناو شاری كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری، بۆیه هێشتا روون نییه تا چه‌ند ده‌توانێت ئه‌و ناوچانه به‌بێ چاره‌سه‌ركردنی كێشه ریشه‌ییه‌كانی له ژێر ده‌ستی خۆیدا بهێڵێته‌وه كه رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر به رێككه‌وتنیكی ژێربه‌ژێری ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی یه‌كێتی راده‌ستی كرا.
ئه‌و بارودۆخه‌ی له ناوچه‌كانی حه‌ویجه و زاب و ره‌شاد و عه‌باسی و گوند و رووبه‌ره فراوانه خاكه‌ی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكیش له 21/9/2017 روویدا و چه‌كدارانی داعش بێ شه‌ڕ ناوچه‌كه‌یان جێهێشت، بۆنی رێككه‌وتنێكی نهێنی و ژێربه‌ژیری لێ دێت، بێ ئه‌وه‌ی وه‌ك رێككه‌وتنه‌كه‌ی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر ئه‌ندازیاره‌كانی دیاربن.
چونكه له‌وكاته‌ی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش باشوور و رۆژئاوای پارێزگای كه‌ركووكیان داگیركرد، تا ئه‌و رۆژه‌ی بێ شه‌ڕ راده‌ستی حكومه‌تی عێراقیان كرده‌وه، یان چۆڵیانكرد، یه‌كێك له پێگه هه‌ره گرنگه سه‌ربازیی و ئابوورییه‌كانی داعش بووه‌و پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ناوچه‌كه‌ش بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی داعش له‌باربوو. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی زیاتر له سێ ساڵی جه‌نگدا كه هێزه‌كانی پیشمه‌رگه به‌ره‌و روویان ده‌بوونه‌وه، هه‌میشه چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه هه‌وڵی پێشڕه‌وی و داگیركردنی ناوچه‌ی زیاتریان ده‌دا، تا ئه‌وه‌ی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2016 ژماره‌یه‌ك چه‌كداریشیان دزیهیانكرده ناو شاری كه‌ركووك و ره‌وشی شاره‌كه‌یان شێواند.
به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كانی پارێزگاكه قوربانی زۆریاندا تا رێگه له‌و په‌لهاویشتنه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه له خوارووی شاره‌كه بگرن، داعشێك ئامانجی سه‌ره‌كییان كۆنترۆڵكردنی بیره نه‌وته‌كان بوو كه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی یه‌كه‌می ئابووری رێكخراوه‌كه بوو، ئاماده نه‌بوون هه‌روا به ئاسانی ده‌سته‌رداری ئه‌و پێگه نزیك له نهوتانهیانبن. بۆیه شهڕنهكردنیان به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، هێشتا بارودرخهكهی به ناڕوونی ھێشتووه‌ته‌وه، چونكه ئه‌و له‌شكركێشییه‌ی حكومه‌تی عێراق و میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران، وه‌ك ئه‌وه‌ی بینرا، زیاتر بۆ ده‌رهێنانی پارێزگای كه‌ركووك بوو له ده‌ست كورد. نه‌ك شه‌ڕی داعش.
ئێستا كه هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ھێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق له رووی سه‌ربازی و ئیدارییه‌وه كۆنترۆڵی ناوچه‌كانیان گرتووه‌ته‌وه ده‌ست، به‌ڵام هێشتا دیارنییه ئارامی ئه‌و پارێزگایه تا كه‌ی درێژه ده‌كێشێت و وه‌ك خۆی ده‌مێنێته‌وه یان نا؟.
ئه‌وه‌ی په‌یوه‌سته به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێكی زۆری پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی له باشووری كه‌ركووك و دواتر هه‌وڵه‌كانی گفتوگۆ و دانووستان، تا ئێستا هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی به‌رپرسه باڵاكانییهوه داوای گفتوگۆ و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كان له رێگه‌ی ده‌ستووری عێراقه‌وه ده‌كات، كه مادده‌ی 140ـی ده‌ستووره‌كه چاره‌سه‌ری روونی كێشه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك دیاریكردووه، پاش ئه‌وه‌ی زیاتر له 10 ساڵه جێبه‌جێ نه‌كراوه.
بۆیه تا ئه‌و كاته‌ی ده‌رگاكانی چاره‌سه‌ری ئاشتیانه و گفتوگۆ و دانووستان كراوه‌بن، پێناچێت كورد له ده‌رگای شه‌ڕ بدات و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له رێگه‌ی سه‌ربازییه‌وه بدات.
دۆخه‌كه وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه، شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ناوبه‌ناو و بچووك رووده‌دات، به‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی ئه‌و سه‌دان و هه‌زاران چه‌كداره‌ی داعش رووننه‌كراوه‌ته‌وه كه له‌و ناوچه‌یه‌دا بوون و ئه‌گه‌ری زۆره وه‌ك شانه‌ی نوستوو خۆیان بۆ ده‌رفه‌ت و قۆناغێكی دیكه ئاماده‌كردبێت.
له دواین چالاكی رێكخراوی داعش له پارێزگای كه‌ركووك، وێنه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه كه سه‌رقاڵی مه‌شق و راهێنان و خۆڕێكخستنه‌وه‌ن.
به گوێره‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌ك، چه‌كدارانی داعش سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری سه‌ربازین و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به‌هۆی دروستبوونی ئه‌و بۆشاییه ئه‌منیانه‌ی كه نه‌مانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه درووستیان كردووه، له داهاتوودا چه‌كدارانی داعش ده‌ست به چالاكییه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌و بارودۆخی شاره‌كه زیاتر تێكبده‌ن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو له‌ناو شاری كه‌ركووك دژی باره‌گای میلیشیا شیعه‌كان كردیان.
هه‌ر چه‌نده له رووی سه‌ربازییه‌وه داعش رووبه‌ری فراوانی خاكی به ده‌سته‌وه نه‌ماوه‌و بڕیاره ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه عێراق شكستی سه‌ربازی رێكخراوه‌كه رابگه‌یه‌نێت، به‌ڵام مه‌ترسییه‌كانی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی توندوتیژییه‌كان هێشتا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه به‌رۆكی ناوچه‌كه‌ی به‌رنه‌داوه.
له هه‌مان كاتدا هه‌ر چه‌نده چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق كێوماڵی ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریایان كردووه‌و ده‌یانه‌وێت له نه‌مانی چه‌كدارانی داعش دڵنیاببنه‌وه، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی پاش رووخانی "رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق" و دواتر دروستبوونی داعش، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه چه‌كداره‌كانی بیابانه‌كان وه‌ك شانه‌ی نوستوو گه‌ڕابنه‌وه چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عێراق.
فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان ده‌ڵێن: "پارێزگاریكردن له‌و سنووره دوور و درێژه بیابانیانهی نێوان عێراق و سووریا، هه‌نگاوێكی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كانی عێراق بكات و رێگه له خوێنڕشتنی زیاتر بگرێت".
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی عێراقی ده‌ڵێت: "له‌و ناوچانه‌دا ریڕه‌وی زۆری دزه‌كردن و حه‌شارگه‌ی میلیشیاكان هه‌یه، هێزه‌كانی عێراق گه‌یشتوونه‌ته هه‌ندێك ناوچه، یه‌كه‌مینجاره دوای 14 ساڵ هێزی عێراقی بیبینێت. ناوچه‌كه وه‌ك خاڵی مه‌شق و راهێنان و جووڵه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌كانه، گه‌وره‌ترین له‌مپه‌ر رووبه‌ڕوومان ببێته‌وه، گه‌وره‌یی رووبه‌ری ئه‌و كه‌رته‌یه، زۆر ئه‌سته‌مه بتوانین كێوماڵی هه‌موو ناوچه‌كه بكه‌ین".
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراقیش، ماوه‌ی رابردوو له دیدارێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتبووی: "ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ی شێوازێكی نوێی تیرۆریستان و داعش، له ناوچه‌كه‌دا، له به‌رژه‌وه‌ندی عێراق و وڵاتانی هه‌رێمایه‌تی نییه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو كه "عێراق بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر داعشدا ئاهه‌نگ ناگێڕێت، تا ئه‌و میلیشیانه له بیابانه‌كانی رۆژئاوای وڵات ده‌رنه‌كات و سنووره‌كانی له‌گه‌ڵ سووریا كۆنترۆڵ نه‌كاته‌وه".
شاره‌زایانی بارودۆخه‌كه بۆچوونیان وایه، هه‌تا كێشه سیاسی و ئابووری و خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئه‌و هۆكارانه بمێنێت كه بوونه هۆی سه‌رهه‌ڵدانی داعش و گرووپه تیرۆریستییه‌كان، ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعشێكی نوێ یان داعشێكی دیكه كارێكی ئه‌سته‌م نییه.
ئه‌گه‌ر مه‌ترسی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له‌و ناوچانه‌ی شه‌ڕی سه‌ختی دژی رێكخراوه‌كه تێدا كراوه له ئارادابێت، له پارێزگای كه‌ركووك مه‌ترسییه‌كه گه‌وره‌تره، چونكه شایه‌تحاڵه‌كان چه‌ندینجار ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یانداوه كه ژماره‌ی زۆر و كاروانی چه‌كدارانی داعشیان له ناوچه‌كه‌دا بینیووه.