زۆری كرێنشینی زەنگی مەترسی لێدەدات

كرێنشینان: حكومەت بێ پلانە

K24 - سلێمانی

بەگوێرەی ئامارێکی کۆمەڵەی کرێنیشانی کوردستان، رێژەی خێزانە کرێشنیشانەکانی ھەرێمی كوردستان، گەشتووەتە 85 ھەزار خێزان، ئەوەش بەمەترسی دەزانرێت، چونکە ژیانی بەشێك لەو خێزانانە زۆر سەختە و كرێنشینان دەڵێن، حكومەت ھیچ پلانێكی نەبووە بۆ كەمكردنەوەی كرێینشین و دروستكردنی باڵەخانە بۆ نیشتەجێبوون.