جه‌بار یاوه‌ر: هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا نه‌بووه تا شكستی هێنابێت
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه گفتوگۆ له باره‌ی ئه‌وه ناكات كه به‌غدا ده‌یه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ رێككه‌وتنێك له نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بوونی نه‌بووه تاكو شكست بهێنیت، وه‌ك هه‌ندێك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كه‌ن.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی له نێوان شانده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا هه‌بووه، ته‌نها كۆبووه‌نه‌وه و گفتوگۆ بووه له باره‌ی چه‌ند پرسێك، به‌بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه هیچ رێككه‌وتنێكی سه‌ربازی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، تا ئێستا سێ كۆبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولا ئه‌نجامدراوه و هه‌رلایه‌كیش 7 خاڵی بۆ گفتوگۆكردن ئاماده‌كردووه، هه‌ردوولا بیروڕای هاوبه‌شییان هه‌بووه له‌سه‌ر هه‌ندێك له خاڵه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنێك بوونی نه‌بووه تا شكستی هێنابێت یاخود لێی كشابنه‌وه.
جه‌بار یاوه‌ر به وێبسایتی غه‌د پرێسی راگه‌یاندووه، كێشه‌ی نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا، له‌سه‌ر چه‌ند بازگه و خاڵێكی سنووری نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندیداره به كۆمه‌ڵێك پرسی ناوخۆ و جیاواز.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دانوستان له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێكی سنووری و بازگه‌یه‌ك ناكات، به‌ڵكو گفتوگۆ له باره‌ی ئیداره‌ی هاوبه‌ش له رووبه‌رێكی زیاتر له هه‌زار كیلۆمه‌تر "له ناوچه جێناكۆكه‌كان" ده‌كات، له‌گه‌ڵ كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی دیكه‌ی وه‌كو بودجه.
فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر، جه‌ختیشی له‌سه‌ر گفتوگۆ له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا كرده‌وه و رایگه‌یاند، پێویسته ته‌واوی كێشه‌كان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مڕۆ سه‌عد حه‌دیسی، گوته‌بێژ به ناوی حكوومه‌تی به‌غدا رایگه‌یاند، شاندی سه‌ربازی هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند خاڵێكی رێككه‌وتنی نێوانییان پاشه‌كشه‌یان كردووه كه له‌سه‌ر رێككه‌وتوون، ئه‌وه‌ش به هۆی راگرتنی دانوستانی شانده سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا.