لوبنان داوای لێکۆڵینەوە لە دەرکەوتنی قەیس خزعەلی لە وڵاتەکەی دەکات
خزعه‌لی له‌سه‌ر سنووری ئیسرائیل ده‌رده‌كه‌وێت
K24 - هه‌ولێر:
سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوای لێکۆڵینەوە لە دەرکەوتنی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی عێراقی بە جلوبەرگی لە وڵاتەکەی دەکات.
سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی لوبنان لە بەیاننامەکدا داوای کردووە لێکۆڵینەوە لە دەرکەوتنی سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی عێراقی بە جلوبەری سەربازی لەسەر سنووری وڵاتەکەیان لەگەڵ ئیسرائیل دەکات و داواش دەکات کە رێگە نەدرێت ئەو سەرکردەیەی حەشدی شەعبی بێتە نێو خاکی لوبنان.
دوێنێ لە گرتەیەکی ڤیدیۆیدا قەیس خزعەلی، گشتی عەسائیب ئەھلولحەق كە میلیشیایه‌كی حەشدی شەعبییە، لەگەڵ ژمارەیەك سەركردەی حزبوڵڵای لوبنانی سەردانی سنوورەكانی ئەو وڵاتەی کرد لەگەڵ ئیسرائیل و ئامادەیی هێزەکانیشی بۆ شەڕکردن لە دژی ئیسرائیل و پاڵپشتیکردنی حزبوڵڵای لوبنانی راگەیاند.
ماوه‌یه‌كه میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی، وه‌ك نوجه‌با، حزبوڵڵا و عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق به پاڵپشتی ئێران، پێگه‌ی خۆیان له سووریا به‌هێز ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و ئیسرائیلی به‌دوای خۆیدا هێناوه و به‌رده‌وام داوای سنوورداركردنی چالاكییه‌كانی ئه‌و میلیشیایانه ده‌كه‌ن.
Head of PMF group ASSAIB AHL HAQ, Qais Alkhazalli in Syria with Hezbulla operatives. Can @HaiderAlAbadi as commander in chief of Iraqi forces including PMF, explain what this gruop is doing in Syria? Is he in control ? Will they listen to him? Who is running who, Abadi or PMF? pic.twitter.com/K8zovAvYas
— Hemin Hawrami (@heminhawrami) December 8, 2017