کریستیانۆ پێش یارییەکەی سێڤییا تۆپە زێڕینەکانی نمایش دەکات

هەرکاتێک کریستیانۆ تۆپی زێڕینی نمایشکرد بێت ریال مەدرید سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی تۆمار كردووه‌

کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەمڕۆ ئێوارە پێش دەستپێکردنی یاریی نێوان ریال مەدرید و سێڤییا پێنجەمین تۆپی زێڕینی لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ پێشکەشی هاندەرانی ریال مەدرید دەکات.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کە چوار تۆپی زێڕینی بە درێسی ریال مەدرید بەدەستهێناوە و تەنیا تۆپی زێڕینی 2008ـی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد بردووەتەوە، هەر کاتێک لە یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆپی زێڕینەکانی نمایشکردبێت، ریال مەدرید بە ئەنجامێکی گەورە سەرکه‌وتنی بەدەستهێناوە.

ساڵی رابردوو کاتێک کریس بالۆن دۆرەکەی لە سانتیاگۆ نمایشکرد، ریال مەدرید بە پێنج گۆڵی بێبەرامبەر لە گرانادای میوانی بردەوە، لە ٢٠١٤ش ریال مەدرید بە 3 گۆڵی بێبەرامبەر لە خیتافی بردەوە و 4 ساڵ لەمەوبەریش دوای نمایشکردنی دووەم تۆپی زێڕینی لە 2013 شایانەکان بە 5 گۆڵی خاوێن لە ریال بیتیسیان بردەوە.

له‌ گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له‌ نێو یاریگه‌ی خۆی له‌ كاتژمێر 06:15 خوله‌ك به‌ كاتی هه‌ولێر میوانداریی یانه‌ی سێڤییا ده‌كات.