توێژینه‌وه‌یه‌كی كه‌نه‌دی: ده‌رمانی شه‌كره بوو.. به‌ڵام ئاشكرابوو كه چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه‌يه
ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌وه رێگری له دابه‌شبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی خانه‌كانی شێرپه‌نجه بكرێت
K24- هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك له زانایانی كه‌نه‌دی، توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێیان له‌سه‌ر جۆرێكی سنوورداری ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره ئه‌نجامدا، بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ده‌كرێت ئه‌و ده‌رمانه وه‌ك چاره‌سه‌رێكی سه‌رده‌میانه بۆ نه‌خۆشی شێرپه‌نجه سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
رۆژنامه‌ی "PLOS ONE" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌ی ئه‌و پسپۆره كه‌نه‌دیانه‌ی بڵاوكردۆته‌وه، كه له‌سه‌ر جۆری ده‌رمانی "Metformin" ئه‌نجامیانداوه، كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی دووه‌م جۆری شه‌كره، له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا بۆیان ده‌ركه‌وت، كه ده‌كرێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌و ده‌رمانه‌وه رێگری له دابه‌شبوونی هه‌ڕه‌مه‌كی خانه‌كانی شێرپه‌نجه بكرێت.
یه‌كه‌م جار لێكۆڵه‌رانی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه كاریگه‌ری ده‌رمانه‌كه‌یان له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك مشك تاقیكردۆته‌وه، كه خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی مرۆڤیان له‌ناو له‌شیان چاندبوو، دوای پێدانی ده‌رمان بۆ سیمپڵی توێژینه‌وه‌كه گه‌یشتنه ئه‌و راستیه‌ی كه ئه‌و ده‌رمانه رێگری له هێواشكردن یاخۆد نه‌هێشتنی گه‌شه‌كردن و دابه‌شبوونی خانه‌كانی ئه‌و جۆره شێرپه‌نجه‌یه ده‌كات، كه چاره‌سه‌ركردنی به ده‌رمانی كیمیایی جۆری "Doxorubicin" كارێكی زۆر ئه‌سته‌م بوو، كه ئه‌مه‌ش جۆره ده‌رمانێكه تایبه‌ته به وه‌ستاندنی گه‌شه‌ی خانه‌ی هه‌ڵئاوسان و له‌گه‌ڵ ترشی ناوه‌كی ئاوێته ده‌كرا.

توێژه‌رانی ئه‌و پرۆسه‌یه له‌و باوه‌ڕه‌دان، ده‌كرێت "Metformin" كاریگه‌ری زۆری بۆ چاره‌سه‌ركردنی خانه‌ی شێرپه‌نجه‌ی ده‌ره‌قی و مه‌مك هه‌بێت و ببێت به كارایه‌كی یاریده‌ده‌ر كه كاری ده‌رمانه‌كانی دیكه‌ی كیمیایی دوای به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌رمانه ئاسان بكات بۆ چاره‌سه‌ری یه‌كجاره‌كی. له‌كاتێكیشدا توێژه‌ران هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و توێژینه‌وه‌یان به‌رده‌وامن، تا ئه‌وكاته‌ی له‌سه‌ر مرۆڤه‌كانیش تاقی ده‌كه‌نه‌وه و له كاریگه‌ریه‌كان و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه دڵنیا ده‌بنه‌وه.
پێشتریش له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه‌ی نه‌خۆشی جیاوازدا، پسپۆرانی فه‌ره‌نسی ده‌ریانخستبوو، ده‌كرێت ده‌رمانی "نیولۆماب" كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، بۆ نه‌خۆشی ئایدز سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
