به ڤێدیۆ.. بزانه دوای شكسته‌كه‌ی چێلسی چی روویدا؟
مۆیس مێژوویه‌كی سه‌یر و ده‌گمه‌نی له دژی راهێنه‌ره ئیتاڵیاییهكان دوورباره كرده‌وه
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی شازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ له له‌نده‌ن یانه‌ی وێستهام یونایتد میوانداریی چێڵسی هاوشاری كرد و یارییه‌كه‌شی به گۆڵێكی بێوه‌ڵام برده‌وه.
یانه‌ی وێستهام له خوله‌كی 6ـی ده‌ستپێكی یارییه‌كه له رێگه‌ی (ماركۆ ئارناوتۆڤیچ) پێشكه‌وت و یارییه‌كه‌ش تا كۆتایی به‌م تاكه گۆڵه له به‌رژه‌وه‌ندی وێستهام كۆتایی هات.
یانه‌ی چێڵسی له‌م وه‌رزه تووشی چواره‌مین شكست بوو، به 32 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له خانه‌ی سێه‌م مایه‌وه، یانه‌ی وێستهام یونایدیش ئه‌م وه‌رزه به ده‌ستپێكێكی خراپ پێشوازی له خوله‌كه كردووه، ئه‌مڕۆ سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد و به 13 خاڵ له خانه‌ی هه‌ژده‌یه‌م مایه‌وه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه
ـ د‌یڤید مۆیس راهێنه‌ری سكۆتله‌ندی یه‌كه‌مین سه‌ركه‌وتنی خۆی بۆ وێستهام له دژی چێڵسی هه‌ڵگری ناسناوی وه‌رزی رابردووی پرێمه‌رلیگ تۆمار كرد، مۆیس پێشتریش له دژی ئانچیلۆتی راهێنه‌ری پێشووی چێڵسی، رۆبێرتۆ مانچینی راهێنه‌ری پێشووی مان سیتی، رانیێری راهێنه‌ری پێشووی لێسته‌ر سیتی كه هه‌رسێكیان هه‌ڵگری ناسناوی پرێمه‌رلیگ بوونه و له یه‌كه‌مین رووبه‌ڕبوونه‌وه‌یان به‌رامبه‌ر د‌یڤید مۆیس تووشی شكست بوونه.
ـ د‌یڤید مۆیس 5 سه‌ركه‌وتنی له دوایین 6 یاری له نێو یاریگه‌ی خۆی له دژی ئه‌و یانانه‌ی هه‌ڵگری ناسناوی پرێمه‌رلیگ بوونه تۆمار كردووه.
ـ چێڵسی دواین شكستی له پرێمه‌رلیگ به‌رامبه‌ر ئه‌و یانانهبووه كه له دوایین پله‌كانی پرێمه‌رلیگ بووه (كریستال پاڵاس 2 ـ 1 چێڵسی)، (وێستهام 1 ـ 0 چێڵسی).