له وتارى سه‌ركه‌وتندا عه‌بادى پێشمه‌رگه و ئه‌مريكا فه‌رامۆش ده‌كات
ئه‌مڕۆ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق په‌يامێكى به‌ناوى وتارى سه‌ركه‌وتن بڵاوكرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ حه‌يده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق په‌يامێكى به‌ناوى وتارى سه‌ركه‌وتن بڵاوكرده‌وه و تێيدا ناوهێنانى هێزى پێشمه‌رگه و هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش فه‌رامۆش كردووه.
له وتاره‌كه‌يدا عه‌بادى ستايشى زۆرى هه‌ڵوێستى عه‌لى سيستانى يه‌كێك له گه‌وره مه‌رجه‌عه‌كانى شيعهى كردووه، بۆ ده‌ركردنى فه‌تواى جيهاد له دژى داعش.
هاوكات سوپاسى سه‌رجه‌م گرووپ و چه‌كدارانى حه‌شدى شه‌عبى و هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقى كردووه، ته‌نانه‌ت حه‌شدى عه‌شائيرى هۆزه سوننه‌كانيش.
له ميانى په‌يامه‌كه‌يدا عه‌بادى به هيچ شێوه‌يه‌ك باسى پێشمه‌رگه‌ى نه‌كردووه و ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعش هاوكات بووه له‌گه‌ڵ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر پلانى دابه‌شكردنى عێراق، كه مه‌به‌ستى له‌شكركێشى سوپا و حه‌شد بووه بۆ سه‌ر ناوچه كوردستانييه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئيداره‌ى هه‌رێم.
هاوكات له په‌يامه‌كه‌يدا، عه‌بادى ته‌نيا به دێڕێك سوپاسى هه‌موو ئه‌و وڵات و رێكخراوه نێودهوڵهتيانهى كردووه، كه هاوكارى عێراقيان كردووه و هيچ ئاماژه‌يه‌كى بۆ رۆڵى ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى له شه‌ڕى دژ به داعش نه‌كردووه.