له رۆژی نماییشی 5 تۆپه زێره‌كه‌ی كریستیانۆ، ریال مه‌درید 5 گۆڵی كرد
به ڤیدیۆ... ریال مه‌درید گۆڵبارانی یانه سه‌ركێشه‌كه‌ی لالیگای كرد
له گه‌ڕی پازده‌یه‌می لالیگا، یانه‌ی ریال مه‌درید له نێو یاریگه‌ی خۆی به 5 گۆڵی بێوه‌ڵام شكستی به یانه‌ی سێڤییا هێنا، هه‌ر 5 گۆڵه‌كه‌ش له گێمی یه‌كه‌م تۆمار كران.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 9 دێسێمبه‌ری 2017، له یاریگه‌ی بێرنابیۆ ریال مه‌درید میوانداریی یانه‌ی سێڤییای كرد.
له خوله‌كی 3 ناچۆ فێرناندێزی به‌رگریكار شریتی گۆڵه‌كانی ریال مه‌دریدی بڕی، دواتر له خوله‌كی 23 كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ركه‌وت و گۆڵی دووه‌می شایانه‌كانی زیاد كرد.
پاشان له خوله‌كی 31 كریستیانۆ به لێدانی پێناڵتی دووه‌م گۆڵی خۆی له یارییه‌كه و سێیه‌می ریالی كرد، به‌مه‌ش كریستیانۆ بووه یه‌كه‌م یاریزان له مێژوودا 26 گۆڵ له سێڤییا ده‌كات.
له خوله‌كی 38 تۆنی كرووس خۆی خزانده نێو ناوچه‌ی سزای سێڤییای و به قاچی چه‌پ گۆڵی چواره‌می ریال مه‌دریدی كرد.
پاشان له خوله‌كی 42 ئه‌شره‌ف حه‌كیمی گۆڵی پێنجه‌می كرد و كۆتایی به فێستیڤاڵی گۆڵكردنی شایانه‌كان هێنا.
ریال مه‌درید به كۆكردنه‌وه‌ی 31 خاڵ به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بۆ خانه‌ی سێیه‌م سه‌ركه‌وت و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنای پێشه‌نگ بۆ 4 خاڵ كه‌مكرده‌وه و یانه‌ی سێڤییاش به 28 خاڵ بۆ پله‌ی پێنجه‌م دابه‌زی.