سبه‌ی گرانبه‌هاترین دێربی له مێژوودا به‌ڕێوه ده‌چێت
یاریگه پڕ ده‌بێت له گرێبه‌ستی گرانبه‌ها
له گه‌ڕی شازده‌یه‌می پرێمه‌رلیگ، سبه‌ی دێربی مانچێسته‌ر به‌ڕێوه ده‌چێت كه به گرانبه‌هاترین دێربی له مێژوو داده‌نرێت و نرخی پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ردوو یانه له یاریگه ده‌گاته نزیكه‌ی له 700 ملیۆن پاوه‌ند.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 9 دێسێمبه‌ری 2017، پێگه‌ی skysportsـی بریتانیا، له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه پێكهاته‌ی یاری دێربی مانچێسته‌ر كه بڕیاره سبه‌ی به‌ڕێوه بچێت گرانبه‌هاترین دێربییه له مێژوودا.
سبه‌ی یه‌كشه‌ممه، له یاریگه‌ی ئۆڵدترافۆردی تایبه‌ت به شه‌یتانه‌سووره‌كان له كاتژمێر 07:30 به كاتی هه‌ولێر مانچێسته‌ر یونایتد میوانداری مانچێسته‌ر سیتی هاوشاری ده‌كات.
دوو یانه گه‌وره‌كه‌ی مانچێسته‌ر له 2 ساڵی رابردوو چه‌ندان گرێبه‌ستی گرانبه‌هایان واژۆ كردووه، دیارترینیان چوونی پۆڵ پۆگبا بوو به 93 ملیۆن پاوه‌ند بۆ مان یونایتد، رۆیشتنی جۆن ستۆنز بوو به 50 ملیۆن پاوه‌ند بۆ مانچێسته‌ر سیتی، گواستنه‌وه‌ی بێنجامین مێندی بوو به 49 ملیۆن پاوه‌ند بۆ سیتیزن.
پێشبینی ده‌كرێت سبه‌ی گواردیۆلا به‌م پێكهاته‌یه یاری بكات كه بایی 358 ملیۆن پاوه‌نده.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، سبه‌ی مۆرینهۆ به‌م پێكهاته‌یه یاری ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی بایی 334.2 ملیۆن پاوه‌ند.
ئه‌مه‌ش له كاتێكداتیه، كه به‌هۆی خراپی كه‌شوهه‌واوه پێشبینی ده‌كرێت یاری دێربی مانچێسته‌ر دوا بخرێت، به‌پێی رۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا پێشبینی ده‌كرێت پله‌ی گه‌رمی شاری مانچێسته‌ر بۆ ژێر سفر دابه‌زێت و به‌فر ببارێت، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه نزیکەی 20 سانتیم بەفر بکەوێت، بەڵام تاکو ئێستا سەرپەرشتیارانی پرێمەرلیگ و یانەکانی مانچێستەر یونایتد و مانچێستەر سیتی هیچ قسەیەکیان لەبارەی ئەگەری دواخستنی یارییەکە نەکردووە.
