خانمه بێژه‌رێكی ئه‌مه‌ریكی ده‌ڵێت تره‌مپ هه‌وڵیداوه ماچی بكات
ته‌واوی رووداوه‌كه‌ی خۆی و تره‌مپ ده‌گێڕێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
جولیێت هه‌دی، بێژه‌ری پێشووی كه‌ناڵی فۆكس نیوزی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرای ده‌كات، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كاتی خۆی له ناو ئه‌سانسۆر، هه‌وڵیداوه ماچی بكات.
وه‌ك روونیشی ده‌كاته‌وه، رووداوه‌كه له نێوان ساڵانی 2005 و 2006 بووه و ئه‌وكات تره‌مپ تازه هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ملانیادا كردبوو.
رۆژنامه‌ی "ته‌له‌گراف"ی به‌ریتانیا، له زاری ئه‌و خانمه بێژه‌ره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی جولیێت هه‌دی له تاوه‌ره‌كه‌ی خۆی، ژه‌مه نانێكی له‌گه‌ڵ تره‌مپ خواردووه و دواتریش چوونه‌ته ناو ئه‌سانسۆر، له‌وێش تره‌مپ هه‌وڵیداوه ماچی بكات.
دواتر دۆناڵد تره‌مپ، له به‌رنامه‌یه‌كدا، رووداوه‌كه‌ی وه‌ك نوكته‌یه‌ك گێڕاوه‌ته‌وه و گوتوویه‌تی: "ویستم لێی بده‌م، به‌ڵام به روومدا ته‌قییه‌وه".
لای خۆیه‌وه خانمه بێژه‌ره‌كه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌كات، به‌هۆی هه‌ڵسووكه‌وته‌كه‌ی تره‌مپ دووچاری هه‌ڕه‌شه نه‌بووه‌ته‌وه، هاوكات كرده‌وه‌كه‌ی تره‌مپیشی به "سووكایه‌تی" ناونه‌بردووه و گوتی: "كه‌مێك تووشی شۆك بووم".
ئه‌و رووداوه‌كه جولیێت هه‌دی باسی ده‌كات، له‌گه‌ڵ ئه‌و تۆمه‌تانه یه‌كده‌گرێته‌وه كه له‌لایه‌ن چه‌ند ژنێكی دیكه، تره‌مپیان به گێچه‌ڵی سێكسی تۆمه‌تبار كردووه، به‌ڵام سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكردووه‌ته‌وه.