له‌ پاريس دوو هونه‌رمه‌ندى كورد بڕوانامه‌ى ماسته‌رى شانازييان پێ به‌خشرا

دوو ھونەرمەندی کورد لە کۆڕبەندێکی گەورەی ھونەریدا لە شاری پاریس بڕوانامەی (ماستەری شانازی)يان پێ به‌خشرا.

K24 – هه‌ولێر:

دوو ھونەرمەندی کورد لە کۆڕبەندێکی گەورەی ھونەریدا لە شاری پاریس بڕوانامەی (ماستەری شانازی)يان پێ به‌خشرا.

لە میانی بەشداریکردنیاندا لە سیمپۆزیۆمی (ئارت فێر پاریس2) بە پشتگیری پرۆژە کلتووریەکانی یونسکۆ، ھەریەک لە ھونەرمەندانی شێوەکاری کورد (حەمە ھاشم ) لە باشوور و (سارای مەگرون)لە رۆژھەڵاتی کوردستان، کە لە 3 تا 9ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى  2017 بەڕێوەچوو ھونەرمەندانی زۆرێک لە وڵاتانی جیھان بەشداریانکردبوو، بڕوانامەی ماستەری شانازییان پێبەخشرا لە پای ئاستی ھونەری و قسەکردن لەسەر ژیان و بەرھەمە ھونەری و کاریگەرییەکانی ژیانی مرۆڤ لە کارەکانیاندا.