محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود بۆ عه‌بادى: سه‌لماندتان ناتانه‌وێت شه‌ريك بن
ئه‌گه‌ر عه‌بادى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد بۆ هێڵى 2003 ده‌كات، ئه‌وا پێويسته ئه‌وانيش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و جێگايهى پێش 2003 لێى بوون.
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود، سكرتێرى حزبى سۆسياليست ديموكراتى كوردستان رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر عه‌بادى داواى گه‌ڕانه‌وه‌ى كورد بۆ هێڵى 2003 ده‌كات، ئه‌وا پێويسته ئه‌وانيش بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌و جێگايهى پێش 2003 لێى بوون. گوتيشى: به ناونه‌هێنانى پێشمه‌رگه به دونياتان سه‌لماند، كه ناتانه‌وێت شه‌ريك بن له‌گه‌ڵ كورد.
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود، كه له سه‌ره‌تاى شه‌ڕى داعشه‌وه به‌شدارى زۆربه‌رى ئۆپراسيۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كردووه له سنوورى كه‌ركووك و شه‌هيد عه‌تاى كوڕى له شه‌ڕى داعش شه‌هيد بوو، له په‌يامێكدا ره‌خنه‌ى توندى له وتاره‌كه‌ى عه‌بادى گرتووه، كه دوێنێ به بۆنه‌ى كۆتايهاتنى شه‌ڕى داعش بڵاويكرده‌وه و تێيدا ناوى پێشمه‌رگه‌ى نه‌هێنا.
سكرتێرى حزبى سۆسياليست راشيگه‌ياندووه، ئەمەبوو پاداشی حکومەتەکەی عه‌بادی و لەکاتێکدا باس لە پاکردنەوەی عێراق دەکات بە وشەیەکیش روویان نایە باسی پێشمەرگە بکەن، چونکە لە16/10/2017دا ئەوسوپایەی بەکارهێنا لەگەڵ چەندین هێزی جۆراوجۆر پەلاماری دووز خورماتوو و داقوق و که‌رکووکی دا‌و قەتڵ وعامێکی بێ وێنەیان بەرامبەر خەڵکی سڤیلی کوردی ئەوناوچانە ئەنجام بدەن، بەمەش ڕووی ڕژێمەکەی پێشوویان سپی کردووە لەکاتێکدا هێزی پێشمەرگە لەشەڕی دژ بەداعش 1800 شەهیدو10هەزار برینداری دا تا ئێوە و حکومەتەکەتان بە خۆشی بژین.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌ڵێت ده‌بێت كورد بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و سنورانه‌ی ساڵی 2003 لێیبون، ئه‌ی پێمانناڵێن ساڵی 2003 سه‌رۆك وه‌زیران و هاوڕێكانی له كوێ بوون با ئه‌وانیش بڕۆنه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی پێش 2003 لێی‌بوون كه به‌هه‌زاران كیلۆمه‌تر له عێراقه‌وه دووربوون.
له كۆتايشيدا ده‌ڵێت: ئه‌مڕۆ به دونیاتان سه‌لماند، كه ناتانه‌وێت له‌گه‌ڵ كورد شه‌ریك بن، بۆیه باشترین ڕێگا جێبه‌جێكردنی ئیراده‌ی میلله‌ته ئه‌ویش راپرسییه بۆ سه‌ربه‌خۆیی.
محه‌ممه‌دى حاجى مه‌حموود داواش ده‌كات، جه‌ماوه‌ری کوردستان بڕژێنه سه‌رشه‌قامه‌کان دژی عێراقی عه‌ره‌بی و ده‌ڵێت: هەموو شتێکتان بۆ چووبیتە سەر جەماوەری کوردستان خۆشنابێ لە خوێنی شەهیدەکانی و پێتان دەسەلمێنێ کە ڕێز و کڕنووش بردن بۆ خوێنی شەهیدی پێشمەرگە چۆنە؟