له داقووق ده‌ستڕێژ له هاووڵاتييه‌كى كورد كرا
لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تەقە لە هاووڵاتیەکی کوردی قەزاکە بەناوی (فەلاح غازی خنە) کرا
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ لە گەڕەکی (خۆرز)ـی قەزای (داقوق)ـی باشووری کەرکووكـ لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراو گومان دەکریت چەکداری میلیشیا شیعەکان بن لەبەردەم ماڵەکەی خۆی تەقە لە هاووڵاتیەکی کوردی قەزاکە بەناوی (فەلاح غازی خنە) کرا و به‌و هۆيه‌وه بەسەختی بریندار بووە.
به گوێره‌ى زانيارى چالاكان كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويانكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هاووڵاتييه، فيشه‌كێك به‌ر سينگى كه‌وتووه و له‌به‌ر سه‌ختى برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی کەرکوکوك كراوه.