له خورماتوو ماڵى هاووڵاتييه‌كى ديكه‌ى كورد ته‌قێنرايه‌وه
چه‌كدارانى ميليشيا شيعه‌كان له شارۆچكه‌ى خورماتوو به‌رده‌وامن له سووتاندن و تاڵانكردنى ماڵ و خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتيانى كورد
K24 – هه‌ولێر:
چه‌كدارانى ميليشيا شيعه‌كان له شارۆچكه‌ى خورماتوو به‌رده‌وامن له سووتاندن و تاڵانكردنى ماڵ و خانووبه‌ره‌ى هاووڵاتيانى كورد.
له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، درەنگانی شەوی رابردوو لەگەڕەکی کۆماری خورماتوو لەپشت بازاڕی جمهوری، خانووی هاووڵاتیەکی کورد کە پیشەی مامۆستایە بەناوی (غانم سەباح نەدیم) لەلایەن میلیشیا شیعە تورکمانەکانەوە دوای تاڵان‌کردنی تەقێنرایەوە.
ميليشيا شيعه‌كانى سه‌ر به حه‌شدى توركمانى هه‌وڵه‌كانيان چڕكردووه‌ته‌وه بۆ سڕينه‌وه‌ى مۆركى كوردى شارۆچكه‌ى خورماتوو و ريشه‌كێشكردنى دانيشتوانى ره‌سه‌نى ناوچه‌كه.
به گوێره‌ى راپۆرته ميدياييه‌كان و لێدوانى به‌رپرسانى ئيدارى شارۆچكه‌كه، دواى ئاواره‌بوونى ده‌يان هه‌زار هاووڵاتى كوردى شارۆچكه‌كه، خورماتوو له لايه‌ن ميليشيا شيعه‌كانه‌وه رووبه‌ڕووى شه‌پۆلێكى وێرانكارى و تاڵان و سووتاندنى ماڵى هاووڵاتيانى كورد بووه‌ته‌وه.