یەكێتی لەلایەن 10 كەس بەڕێوەدەبرێت
پۆستەكانی خوار سكرتێری گشتی ھەڵدەبژێدرێن
K24 - ھەولێر
بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، مەكتەبی سیاسی حزبەكەی ھەڵوەشاوەتەوە و بڕیارە بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی دەستەیەكی 10 كەسی پێك بھێندرێت.
رەفعەت عەبدوڵڵا، بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی بە دەنگی ئەمریكای گوتووە: "دەستەیەكی 10 كەسی بۆ بەڕێوەبردنی یەكێتی پێكدەھێندرێت تا رۆژی بەستنی كۆنگرە كە بڕیارە لە 31/1/2018 ئەنجام بدرێت".
لەبارەی بەشداریكردنی كۆسرەت رەسوڵ و بەرھەم ساڵح لە كۆنگرەی یەكێتی بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی یەكێتی ئەوەی خستووەتەروو كە نازانێ ئەوان بەشداری لە كۆنگرەكە دەكەن یان نا.
سەبارەت بە ھەڵبژاردنی سكرتێری گشتی و مانەوەی پۆستی جێگری سكرتێری گشتی رەفعەت عەبدوڵڵا دەڵێ: "ئهو ناوه بۆ جهنابی مام جهلال دهمێنێتهوه، رهنگه لهكۆنگرهش بهوشێوهیه بڕیاری مانهوهی بدهین تهنها بۆ جهنابی مام جهلال، ئتر پۆستهكانی خوار ئهوه ههڵبژێردرێن، واته ئهو ناوه(سكرتێری گشتی)تهنها هی جهنابی مام جهلال دهبێت".
رەفعەت عەبدوڵڵا، یەكێكە لە سەركردەكانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەكێتی و بەشداربووە لە رێككەوتنی گرووپەكەی 16 ئۆكتۆبەر بۆ رادەستكردنی كەركووك بە حەشدی شەعبی، بە گوێرەی زانیارییەكانیش ئەو باڵە كار دەكات بۆ ئەوەی لە كۆنگرە دەسەڵاتی یەكێتی بگرێتە دەست و ئەوانەشی لەگەڵ ئەوان نەبن پەراوێز دەخرێن.