گەنجێک لە شاری هەولێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
لە ماڵی خۆیان بە گوللـەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا
K24 – ههولێر:
شەوی رابردوو کاتژمێر 11 پۆلیس ئاگادارکرانەوە بەبوونی رووداوێکی خۆکوشتن لە گەڕەکی هاوکاری شاری هەولێر.
دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو، دەرکەوت کەوا گەنجێک بەناوی (محهممهد خزر بهکر) تەمەن 21 ساڵ، لە ماڵی خۆیان بە گوللـەیەک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم رووداوە کرایەوە، دادوەر بڕیاری دا بە وەرگرتنی وتەی داواکاری مافی کەسی.