له هه‌ولێر و سلێمانى بوومه‌له‌رزه روويدا
كاتژمێر 05:10 خوله‌ك، له شارى هه‌ولێر و سلێمانى هاووڵاتيان هه‌ستيان به روودانى بوومه‌له‌رزه كرد.
K24 – هه‌ولێر:
كاتژمێر 05:10 خوله‌ك، له شارى هه‌ولێر و سلێمانى هاووڵاتيان هه‌ستيان به روودانى بوومه‌له‌رزه كرد.
په‌يامنێرى كوردستان24 له سلێمانى رايگه‌ياند، بوومه‌له‌رزه‌كه به روونى هه‌ستيپێكراوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان بوومه‌له‌رزه‌كه به گوڕى 5.3 بووه و به ئاسانى هه‌ستى پێكراوه و چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه بووه.
ئه‌م بوومه‌له‌رزه‌يه دواى ئه‌وه دێت له 12ى نۆڤێمبه‌رى رابردوودا بوومه‌له‌رزه‌يه‌كى به‌هێز به گوڕى 7.3 پله‌ى رێخته‌ر له رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه روويدا و زيانى زۆرى گيانى به پارێزگاى كرماشان و ناوچه‌ى سه‌رپێلى زه‌هاو له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌نديخان له باشوورى كوردستان گه‌ياند.