زنجيرهيهك پاشه بوومه‌له‌رزه هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌ك به گوڕى جياواز پاشه بوومه‌له‌رزه چه‌ند پارێزێگايهكى هه‌رێمى كوردستانى له‌رانده‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ بۆ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌ك به گوڕى جياواز پاشه بوومه‌له‌رزه چه‌ند پارێزێگايهكى هه‌رێمى كوردستانى له‌رانده‌وه.
كاتژمێر 05:10 خوله‌كى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه بوومه‌له‌رزه به گوڕى 5:4 پله به پێوه‌رى رێخته‌ر روويدا.
له سنوورى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه كه چه‌قى بوومه‌له‌رزه‌كه‌ى لێبووه، هاووڵاتيان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه‌ى ماڵه‌كانيان و له ترسى دووباره بوونه‌وه‌ى بوومهرلهزهكه له ده‌ره‌وه ماونه‌ته‌وه.
هاوكات كاتژمێر 5:43 خوله‌كى ئێواره بوومهلهرزهيهكى ديكه به گوڕى 4.9 پله‌ى رێخته‌ر سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه و ده‌ربه‌نديخانى هه‌ژاند.
به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان قوڵايى بوومه‌له‌رزه‌كه 17 كيلۆمه‌تر له قووڵايى زه‌ويدا بووه و له سنوورى ده‌ربه‌نديخان و هه‌ڵه‌بجه ترس و دڵه‌ڕاوكێيه‌كى زۆرى درووستكردووه.
به گوێره‌ى زانيارى كوردستان24 له سنوورى ده‌ربه‌نديخان هاووڵاتيان مه‌ترسييان له دووباره بوونه‌وه‌ى پاشه بوومهرلهزهكان هه‌يه.
له سنوورى سه‌رپێل زه‌هاو و كرماشانيش هاووڵاتيان، هه‌ستيان به لهرينهوهى زه‌وى كردووه و به هۆى مه‌ترسى دووباره بوونه‌وه‌ى كاره‌ساتى 12ى نۆڤێمبه‌ر له ماڵه‌كانيان هاتوونه‌ته ده‌ره‌وه.
ئه‌م پاشه بوومه‌له‌رزانه دواى ئه‌وه دێن له 12ى نۆڤێمبه‌رى رابردوودا بوومهلهرزهيهكى به‌هێز به گوڕى 7.3 پله‌ى رێخته‌ر له رۆژهه‌ڵاتى پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه روويدا و زيانى زۆرى گيانى به پارێزگاى كرماشان و ناوچه‌ى سهرپێلى زه‌هاو له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان و شارۆچكه‌ى ده‌ربه‌نديخان له باشوورى كوردستان گه‌ياند.
