له‌ دووبز پێشمه‌رگه‌يه‌ك له‌ لايه‌ن حه‌شده‌وه‌ ده‌ستگيركرا

لەناو بازاڕی قەزای دووبزی رۆژئاوای کەرکووك پێشمه‌رگه‌يه‌ك له‌ لايه‌ن ميليشيا شيعه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگيركرا

K24 – هه‌ولێر:

ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە 11ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017،  لەناو بازاڕی قەزای دووبزی رۆژئاوای کەرکووك پێشمه‌رگه‌يه‌ك له‌ لايه‌ن ميليشيا شيعه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگيركرا.

ئه‌و پێشمەرگەیە ناوی (سـتار حەسەن)ه‌ و له‌ فەوجی 3ـی دووبزە بووه‌.

دواى داگيركردنى كه‌ركووك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان له‌ 16ى ئۆكۆتبه‌رى رابردوودا تا ئێستا ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى چه‌ندين كارمه‌ندى ئاسايش و پێشمه‌رگه‌ و خۆبه‌خشى كورديان له‌ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتيان ده‌ستگيركردووه‌ و به‌شێكيان تا ئێستا چاره‌نووسيان به‌ ناديارى ماوه‌ته‌وه‌.