عه‌شيره‌تێكى عه‌ره‌ب له كوردێك خۆش ده‌بێت
ده‌ڵێن: ده‌مانه‌وێت بسه‌لمێنين، عێراق يهكپارچهيه
K24 – هه‌ولێر:
عه‌شيره‌تێكى عه‌ره‌بى باشوورى عێراق له خوێنى سه‌رۆك عهشيرهتهكهيان و كوڕێكى ئه‌و سه‌رۆك عه‌شيره‌ته و خزمێكى نزيكيان خۆش ده‌بن، كه له لايه‌ن هاووڵاتييه‌كى كورده‌وه كوژراوون و ده‌ڵێن: ده‌مانه‌وێت بسه‌لمێنين، عێراق يهكپارچهيه.
كوشتنى ئه‌و سێ كه‌سه به هۆى رووداوێكى هاتوچۆ روويداوه و به هۆيه‌وه شوفێره‌كه، كه كورد بووه ده‌ستگيركراوه.
كه‌سوكارى شوفێره كورده‌كه به ترس و نيگه‌رانييه‌وه رووانيويانهته رووداوه‌كه و مه‌ترسى ئه‌وه‌يان هه‌بووه، كه‌سوكارى قوربانييه‌كان داواى خوێنى كوڕه‌كه‌يان بكه‌ن، هه‌ر بۆيه باوكى ته‌نيا چووه‌ته پرسه‌كه له ناسرييه، به‌ڵام عه‌شيره‌ته عه‌ره‌به‌كه له بكوژه‌كه خۆش بوونه.
ره‌زاق عه‌لى مووسه‌وى، له بنه‌ماڵه‌كه‌ى كوژراوه‌كان، به گريانه‌وه باسى ئامۆزا كوژراوه‌كه‌ى و كوڕه‌كه‌ى ده‌كات و ده‌ڵێت: ئه‌و ره‌مزێكى ناسراوى ناو هۆزه‌كانى فوراتى ناوه‌ڕاست و باشوور بوو. هه‌ميشه رووگه‌ى سوڵح و ئاشته‌وايى نێوان هۆزه‌كان بوو. ژيانى ته‌رخانكردبوو بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان و دامركاندنه‌وه‌ى ئاژاوه و كه‌سێكى به ره‌وشت و له‌سه‌ر نه‌ريتى باوباپيرانى بوو، كه رهچهڵهكيان سه‌يد بووه.

باسى له‌وه‌شكرد، رۆژى رووداوه‌كه، ئه‌و سه‌رۆك عه‌شيره‌ته روويكردووه‌ته نه‌جه‌ف بۆ به‌شداريكردن له مه‌راسيمى پرسه‌ى كوژراوێكى حه‌شد و به‌شداريكردن له هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشهيهك.
گوتيشى: ئامۆزاكه‌ى له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌يدا بووه و له رێگه تووشى رووداوى هاتوچۆ بوونه له‌گه‌ڵ بارهه‌ڵگرێكدا.
موسه‌وى هه‌روه‌ها گوتى: دواى رووداوه‌كه، باوكى بكوژه‌كه، له هه‌رێمى كوردستانه‌وه به ته‌نيا هاتبووه ناسرييه بۆ ئه‌وه‌ى قسه له باره‌ى ئه‌و پرسه‌وه بكات و له ناو نه‌ريتى عهشائيريدا يان له خوێنه‌كه خۆش ده‌بن، يانيش سوڵح ناكرێت و داواى خوێن ده‌كرێت ياخود چاوه‌ڕێى بڕيارى دادگا ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر داواى خوێنيش بكرێت به پارهيهكى زۆر ده‌كرێت، ره‌نگه مليۆنان دۆلار بێت.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌وان له ناسرييه پێشوازييان له باوكى بكوژه‌كه كردووه و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى دووان له باش‌ترين رۆڵه‌كانى عهشيرهتهكهيان له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ى بسه‌لمێنين عێراق يهكپارچهيه و هه‌موو هاووڵاتيان له هه‌ر پارێزگايه‌ك بن برامانن، بڕيارماندا لێى خۆش بين.

مووسه‌وى باسى له‌وه‌شكردووه، دواى راپه‌ڕينى شهعبانييهى شيعه‌كان و ئازارى 1991ى هه‌رێمى كوردستان، ده‌يان هاووڵاتى كورد ئاواره‌ى ناسرييه بوونه و ئه‌وان ميواندارييان كردوون و رێزيان لێ‌گرتوون و په‌نايان داون.
سه‌رۆكى عهشيرهتهكه ناوى ساير ئال سوفاح بووه و له كۆبوونه‌وه‌ى يهكلاكردنهوهى كێشه‌كه‌دا، دواى ئه‌وه‌ى رێككه‌وتوون له‌سه‌ر پێدانى 40 مليۆن دينار، كه‌سوكارى كوژراوه‌كان به باوكى بكوژهكهيان وتووه، بۆچى به ته‌نيا هاتوويت و كه‌س له‌گه‌ڵت نه‌هاتووه، ئه‌ويش وتوويه‌تى: هه‌مووان ده‌ترساين ئێوه بمانكوژن و باسى ئه‌وه‌يان بۆ كردووين ئه‌گه‌ر باشوورييهك بكوژرێت، هه‌ر له‌گه‌ڵ چوونه ناو شارهكهيانهوه ده‌كوژرێن و ئێستاش كه من هاتووم، دوا خواحافيزى و ماڵئاواييم له خێزان و كه‌سوكارم كردووه و هيچ كه‌س بڕوا به‌وه ناكات من به سه‌لامه‌تى بگه‌ڕێمه‌وه ناويان.