له‌هه‌ولێر .. برایه‌ك خوشکەکەی دەکوژێت
له‌كاتی پاككردنه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی گوللـه‌یه‌ك ده‌رده‌چێت و به‌ر خوشكه‌كه‌ی ده‌كه‌وێ
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و 11/12ی كانونی یه‌كه‌م، لەیەکێک لەگەرەکەکانی شاری هەولێر، پۆلیس له‌سه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو ئاگادار كرایه‌وه.
دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو دەرکەوت کەوا برایەک لەکاتی خاوێن کردنەوەی چەکەکەی گولەیەک له چه‌كه‌كه‌ی دەردەچێت و بە خوشکەکەی به‌ناوی "ف" دەکەوێت و گیانی له‌ده‌ستده‌دات.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوی پۆلیسی هه‌ولێردا هاتووه، كچه قوربانیه‌كه تەمەنى "16" ساڵه و دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوه‌كه، نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی بەشی کوشتن توانیان برایەکەی دەستگیر بکەن و, دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و رووداوه‌ش كراوه‌ته‌وه.