سوننەکان داوای کشانەوەی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانیان دەکەن
"كەشێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكان فەراھەم بكرێت"
K24 - ھەولێر
ھاوپەیمانی ھێزە سوننەكان داوای كشانەوەی ھێزە نافەرمییەكان لە ناوچە رزگاركراوەكان دەكات.
لە بەیاننامەیەكدا ھاوپەیمانی ھێزە سوننەكان داوای فەراھەمكردنی كەشێكی گونجاو بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەكانی عێراق لەكاتی خۆیدا و گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان دەكەن.
ھەروەھا ھاوپەیمانێتییەكە داوایكردووە ھەموو ئەو ھێزە نافەرمیانە لە شارەكان بكشێنەوە و دۆسێی ئەمنی ئەو ناوچانە رادەستی ھێزە خۆجێییەكان بكرێن.
ھاوپەیمانی ھێزە سوننەكان، پێیوایە تاكو ئاوارەكان نەگەڕێنەوە ناوچەكانیان، ناتوانرێت ھەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.