"حزبه‌كان فریای كه‌ركووك بكه‌ون"
نووسینگه‌ی كه‌ركووكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140: خه‌ڵك چاوه‌ڕوانی ده‌ستێكن له‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه رزگاریان بكات
K24 - هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی كه‌ركووكی لیژنه‌ی جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140ـی ده‌ستووی عێراق، بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی، شه‌ش حزبی كوردستانی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمه‌ڵی ئیسلامی، حزبی شیوعی) ده‌كه‌ن و داوایان لێده‌كه‌ن به زووترین كات خۆیان رێكخه‌ن و یه‌كهه‌ڵوێستبن و فریای كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان بكه‌ون كه له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك تاكه كه‌سی نه‌ته‌وه‌ی كوردی ئه‌و ناوچانه‌دا نییه.
له بانگه‌وازێكدا كه وێنه‌یه‌كی بۆ كوردستان 24 نێردراوه ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه كه"پاش 16ـی ئۆكتۆبه‌ر، بارودۆخی پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی، رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، نائومێدی و ترس و تۆقاندن و دڵه‌ڕاوكێ باڵی به‌سه‌ر خه‌ڵكی ناوچه‌كاندا كێشاوه‌و بێزاری و بێتاقه‌تی خه‌ڵك له رووخساریاندا دیاره و چاوه‌ڕوانی ده‌ستێكن له‌م نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه رزگاریان بكات و به‌ره‌و ژیانێكی باشتر و سه‌قامگیریان ببات".
نووسینگه‌ی كه‌ركووك له بانگه‌وازه‌كه‌یدا ده‌ڵێت: "ئه‌م بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندی یه‌ك كوردی ئه‌م ناوچه‌یه نییه، توڕه‌ییان زیادیكردووه، چ له حزبه كوردستانییه‌كان به‌گشتی و چ له حكومه‌تی ناوه‌ند به‌تایبه‌تی، ئه‌وه‌ش به‌ره‌و ئاقارێكی ترسناك و نادیارمان ده‌بات".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌و رایانگه‌یاندووه: "ئه‌م بانگه‌وازه بۆ هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌یه كه خه‌ڵكی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كانن، تكایه له هه‌ر شوێنێكن و له‌ناو هه‌ر حزب و رێكخراوێكی سیاسین و له هه‌ر پله و پایه‌یه‌كی حزبی و پۆست و ده‌سه‌ڵاتێكن، به‌ده‌نگ ئه‌م بانگه‌وازه‌وه بێن، به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و راوبۆچوونی حزبی جیاوازتان وه‌لاوه‌بنێن له پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه چه‌قبه‌ستووه‌كانی كه‌ركووك و ناوچه جێناكۆكه‌كان، كه بووه‌ته مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی فیعلی بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی نه‌ته‌وه‌ی كورد له‌م ناوچانه‌دا و له پێناو رێگه‌گرتن له ره‌فتاره ناده‌ستوورییه‌كانی سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی".
له كۆتایی بانگه‌وازه‌كه‌دا ده‌ڵێن: "بۆ جاری دووه‌م تكاتان لێده‌كه‌ین به زووترین كات به ده‌نگ بانگه‌وازه‌كه‌مانه‌وه بێن و هه‌ڵوێسته‌كانتان یه‌كخه‌ن و هه‌ڵوێستێكی كه‌ركووكیانه وه‌رگرن، كه خۆی له خۆیدا هه‌ڵوێستێكی دڵسۆزانه و خه‌باتگێڕانه‌یه له پێناو ده‌ربازكردنی له‌م نه‌هامه‌تییه‌ی ئێستا تێیكه‌وتووه، كه خۆی له جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ـی ده‌ستووری عێراقدا ده‌بینێته‌وه".

