حەشدی شەعبی گوندەكانی خورماتوو تۆپباران دەكات
ھاووڵاتیان ناچار دەكرێن ناوچەكانیان جێ بھێڵن
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیاری پەیامنێرانی كوردستان24، لە سەربەیانی ئەمڕۆوە چەكدارانی حەشدی شەعبی بەشێوەیەکی هەڕەمەکی تۆپبارانی گوندەكانی ناوچەی داودەی سەربەخوورماتوو دەکەن و بەو ھۆیەوە چەندین خێزانی کورد لەوسنوورە ئاوارەبوون.
چەند ھاووڵاتیەكی ناوچەكە بە پەیامنێری كوردستان24 یان راگەیاندووە، بەتایبەتی گوندەكانی قۆم پەڵك و قوشەلان، بە چڕی لەلایەن حەشدی شەعبی تۆپباران دەكرێن.
حەشدی شەعبی بە مەتفەعی بۆردوومانی ناوچەی داودە بەتایبەتی گوندەکانی قۆم پەڵک گوندی قوشەلان دەکەن.
سەرچاوەیەك لە ناوچەكە بە كوردستان24 راگەیاند: "دوای تۆپباران، چەند ھەلیكۆپتەرێكی سەربازی عێراق ناوچەكەیان بۆردوومان كرد".
محەمەد فایق، وتەبێژی قایمقامیەتی خورماتوو بە کوردستان24 گوت: "تا ئێستا تۆپبارانەكە بەردەوامە و ترس و دڵەراوكێی زۆری خستووەتە نێو دانیشتوانی ناوچەكە".