سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا: به‌رده‌وام پشتگیریی له حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین
سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی له‌نده‌ن ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/12/2017 تیرێزا مه‌ی، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریی به‌رده‌وامی حكومه‌تی بریتانیا بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا كردووه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هانی ریفۆرمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی داوه".
به‌گویره‌ی زانیارییه‌كانی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا كه له‌سه‌ر زاری گوته‌بێژی سه‌رۆكوه‌زیران بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "له‌و په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا له‌باره‌ی ریفراندۆم جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی به‌رده‌وامی بریتانیا له‌سه‌ر رێزگرتن له یه‌كپارچه‌یی و سه‌روه‌ریی خاكی عێراق كرده‌وه‌ته‌وه".
هه‌روه‌ها تیرێزا مه‌ی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕیوه كه نێچیرڤان بارزانی رێزی بریاری دادگای فیدراڵی عێراقی له‌باره‌ی یه‌كپارچه‌یی عێراق گرتووه.
گوته‌بیژی سه‌رۆكوه‌زیران گوتوویه‌تی، سه‌رۆكوه‌زیران به نیچیرڤان بارزانی گوتووه "بریتانیا له پێناو پاراستنی ناسنامه و مافه‌كانی گه‌لی كورد له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا له هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وام ده‌بێت و شه‌ریان بۆ ده‌كات".
هه‌وه‌ها ده‌ڵێت: "له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هاوڕابووین له‌سه‌ر گرنگی دانووستان و رێككه‌وتن له‌باره‌ی پرسه فیدراڵییه‌كان وئیداره‌ی هاوبه‌ش له سنووره‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی و به ئومێدی ئه‌وه بوون به‌م زووانه پێشكه‌وتن له‌و بوار‌نه‌دا به‌دیبێن".
له‌باره‌ی شه‌ڕی دژی تیرۆر هه‌ر دوولا له‌سه‌ر گرنگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر و هه‌ماهه‌نگیكردن بۆ پاراستنی هاووڵاتیانی كوردستان و بریتانیا كۆك بوون تا پارێزگاری‌یان لێبكرێت.
له كۆتایی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربریوه كه نێچیرڤان بارزانی له له‌نده‌ن ببینێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و پرسانه پێكه‌وه گفتوگۆ بكه‌ن".
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12/12/2017 تیرێزا مه‌ی، سه‌رۆكوه‌زیرانی بریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامداوه‌و جه‌ختی له‌سه‌ر پشتگیریی به‌رده‌وامی حكومه‌تی بریتانیا بۆ حكومه‌ت و خه‌ڵكی كوردستان له چوارچێوه‌ی عێراقدا كردووه‌ته‌وه بۆ به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی كوردستان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵكی كوردستان، هانی ریفۆرمی سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی داوه".