په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا ماوه‌ی راهێنانی سه‌ربازی به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه درێژ ده‌كاته‌وه
ئه‌ڵمانیا له هه‌ولێر درێژه به مه‌شق و راهێنانه سه‌ربازییه‌كان ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا "بۆندستاگ" به زۆرینه‌ی ده‌نگ، بڕیاریدا ماوه‌ی به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش درێژبكاته‌وه، كه مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، یه‌كێكه له ئه‌ركه‌كانی ئه‌و وڵاته له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رلمانی ئه‌ڵمانیا، به‌شداریكردنی ئه‌و وڵاته، له ئۆپه‌راسیۆنه‌ی سه‌ربازی "سی گاردیان" كه ناتۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 12ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2017، په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا، به 436 ده‌نگی به‌ڵێ، 226 ده‌نگی نه‌خێر و 10 ده‌نگی به‌تاڵ، ماوه‌ی به‌شداریكردنی له ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كانی دژ به داعش درێژ كرده‌وه.
له ئێستاشدا نزیكه‌ی 140 راوێژكاری سه‌ربازی ئه‌ڵمانی، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، له هه‌رێمی كوردستانن و باره‌گه‌كاشیان له شاری هه‌ولێری پایته‌خته.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌و راوێژكاره سه‌ربازییانه‌ش، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، كه له شه‌ڕی دژی داعش، وه‌ك دیارترین هێزی سه‌ر زه‌مین، جه‌نگاون و داعشیان تێك‌شكاند.
سه‌رچاوه: DW