میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی دوو پێشمه‌رگه‌ی رۆژهه‌ڵات ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێر به‌رپرسیارێتی گیانی دوو پێشمه‌رگه‌ی ده‌خاته ئه‌ستۆی حکوومه‌تی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران, دوو پێشمه‌رگه‌یان نزیكه‌ی مانگێكه له بازگه‌یه‌كی میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك كه‌ركووك ده‌ستگیر كراون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و حزبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوو پێشمه‌رگه‌كه له رۆژ 17ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری رابردوو، كه ده‌كاته نزیكه‌ی مانگێك به‌ر له ئێستا، ویستوویانه‌ته بێنه هه‌ولێر و له بازگه‌یه‌كی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له نزیك كه‌ركووك راگیراون و دواتریش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی، كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان دووپاتیده‌كاته‌وه، ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه هیچ یاسایه‌كییان نه‌به‌زاندووه و ئێستا به شێوه‌یه‌كی نایاسایی له زیندانی حكوومه‌تی عێراقدان.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، ته‌واوی هه‌وڵی خۆیان بۆ ئازادكردنی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه وه‌گه‌ڕخستووه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ ئاكامێكی نه‌بووه.
هه‌روه‌ها به‌رپرسیارێتی گیانی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه‌ش ده‌خه‌نه ئه‌ستۆی حكوومه‌تی عێراق و هه‌ڵمه‌تێكی مه‌ده‌نیشیان بۆ ئازادكردنی ئه‌و دوو پێشمه‌رگه‌یه ده‌ستپێكردووه.