عه‌بادی باسی پێشمه‌رگه ده‌كات
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق: پێشمه‌رگه به‌شێكن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق
K24 - هه‌ولێر:
حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: "هێزی پێشمه‌رگه به‌شێكن له هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق و هاوشانی هێزه‌كانی عێراق بۆ رزگاركردنی شاری مووسڵ دژی داعش شه‌ڕیان كردووه".
له گوتارێكدا كه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی ژینگه له پاریس پێشكه‌شی كرد، عه‌بادی گوتوویه‌تی: "پێشمه‌رگه به‌شێكن له هێزه‌كانمان و وه‌ك سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دیكه ستایشمان كردوون، پێشمه‌رگه هاوشانی سوپای عێراقی و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه له ئۆپراسیۆنی رزگاركردنی شاری مووسڵ به‌شدارییان كردووه‌و شه‌ڕیان كردووه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت: "پێشمه‌رگه به‌شێكن له عێراقییه‌كان و ده‌بێت هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ڵدا بكرێت، چونكه عێراقییه‌كان یه‌كسانن له ئه‌رك و مافه‌كانیاندا، جا سه‌ر به چ نه‌ته‌وه یان ئاینێك بن، ئه‌وه ئه‌و په‌یامه گرنگه‌یه له عێراق له سه‌ری ده‌ڕۆین".
به‌ڵام حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، له وتاره‌كانی په‌یوه‌ست به كۆتاییهاتنی جه‌نگ و "سه‌ركه‌وتن" به‌سه‌ر داعشدا ناوی پێشمه‌رگه‌ی له ریزی ئه‌و هێزانه‌ی دیكه‌ی عێراقدا نه‌هێنا كه سوپاس و ستایشی كردن، ئه‌وه‌ش بووه هۆی ناڕه‌زایی زۆری خه‌ڵكی كوردستان و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش له‌وباره‌یه‌وه راگه‌یێنراوێكی بڵاوكردهوهو له هه‌ولێر و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌كی دیكه‌ی قوتابیان و مامۆستایانیش خۆپیشاندنی ناڕهاییان ئه‌نجامدا.