سه‌رۆك كۆمار فه‌رمانی ده‌ست به‌كاربوونی دادوه‌ری كه‌ركووكی ئیمزا كرد
فه‌رمانی كۆماری بۆ ده‌رچووه و ده‌ست به‌كار ده‌بێت
K24 - هه‌ولێر:
حه‌وت دادوه‌ری دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، له به‌رده‌م سه‌رۆكی دادگای باڵای عێراق سوێندی یاساییان خوارد بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رمانی كۆماریی بۆ دهستبهكاربوونییان ده‌ربكرێت.
عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری گوتی: "فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، فه‌رمانی كۆماری بۆ دامه‌زراندنی 7 دادوه‌ر، وه‌ك سه‌رۆكی دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌ك ده‌ركرد".
به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه، دادوه‌ران بۆ دادگاكانی تێهه‌ڵچوونه‌وه، له ناوچه‌كانی كه‌ركووك، روسافه، كه‌رخ، نه‌جه‌ف، موسه‌نا، واست و میسان، دامه‌زرێندراون.
وه‌ك له فه‌رمانه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، عه‌بدولكه‌ریم خدر عه‌زیز مه‌فره‌جی، وه‌ك سه‌رۆكی دادگای تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ی كه‌ركووك ده‌ستنیشان كراوه.