حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر رێگای خورماتوو - داقوق شۆفێری بارهه‌ڵگرێك ده‌ڕفێنن
جگه له رفاندنی شۆفێره‌كه هێزه‌كانی به‌در ئۆتۆمۆبیله‌كه‌شیان سووتاندووه
K24- هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له باشووری كه‌ركووك، هێزه‌كانی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌ر رێگای خورماتوو - داقووق رێگه‌یان له ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمۆبیلی بارهه‌ڵگر گرتووه و یه‌كێك له شۆفێره‌كانی بارهه‌ڵگره‌كانیان رفاندووه و ته‌واوی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌شیان سووتاندووه.
برای شۆفێره رفێندراوه‌كه له لێدوانێكدا رایگه‌یاند "كاتژمێر 10ی شه‌وی رابردوو كه‌سێك په‌یوه‌ندی پێوه كردم و گوتی، براكه‌ت له‌سه‌ر رێگای خورماتوو - داقووق رفێندراوه".
هه‌وره‌ها گوتی "دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشتینه شوێنی رووداوه‌كه، هێزه‌كانی هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی و هێزی به‌دری سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی له‌وێ بوون، كاتێك داوامان لێ‌كرد براكه‌م رزگار بكه‌ن، گوتیان ئێمه ناتوانین بچینه ئه‌و ناوچه‌یه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "پرۆسه‌ی رفاندنه‌كه له بازگه‌یه‌ك ئه‌نجامدراوه، كه ئه‌وانه‌ی له‌و بازگه‌یه‌ن ده‌ڵێن، ئێمه سه‌رباز و پۆلیسین" جه‌ختیشی كرده‌وه "ئه‌وان براكه‌ی منیان دابه‌زاندووه و دوای سووتاندنی ئۆتۆمۆبیله‌كه‌ی ئه‌ویان رفاندووه".