گۆڕان خۆی یەكلایی دەكاتەوە
جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بڕیار دەدات
K24 - ھەولێر
بڕیارە ئەمرۆ بزووتنەوەی گۆڕان كۆببێتەوە و مانەوە یان كشانەوە لە حكومەت یەكلایی بكاتەوە.
ره‌ئوف عوسمان، سه‌رۆكی جڤاتی گشتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بە میدیاكانی حزبەكەی راگەیاندووە، ئەمرۆ جڤاتی گشتی له مه‌كۆی سه‌ره‌كی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له سلێمانی كۆدەبێته‌وه و لە كۆبونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند پرسێك ده‌كرێت، یه‌كێك له‌وانه كشانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه له حكومه‌ت و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و حكومه‌تی عێراق، له ته‌وه‌رێكی دیكه‌دا، دۆخی ناوخۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پرسی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراق تاوتوێ ده‌كرێن.
سه‌رۆكی جڤاتی گشتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووە، كۆبونه‌وه‌كه‌ی راوێژكاری ده‌بێت و راسپارده‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه بۆ كۆبونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتمانی كه هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
عەبدولرەحمان موھەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆران بە كوردستان24 راگەیاند، بە ئۆپۆزسیۆن داوای زۆرینەی لایەنگرانی گۆڕانە، جگە لەوەش نایانەوێت چیتر کاتی خۆیان لەگەڵ یەکێتی و حکومەتی ھەرێم بە فیڕۆ بدەن.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، گۆڕان لەگەڵ بڕیاری ئۆپۆزسیۆن بوون، ھەموو پەیوەندیە حزبیەکانیشى لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان نەك جەماوەرەکەی دەپچرێنێت و ھیچ مامەڵەیەکیان لەگەڵ ناکات، داواش دەکات بە زووترین کات ھەڵبژارن ئەنجامبدرێت.