"ركابه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی عه‌بادی و مالیكی ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیران"
عه‌بادی له رووی سیاسییه‌وه سوودی له شكستی داعش نه‌بینیوه

K24 - هه‌ولێر:
رۆژنامه‌ی "دێر ستاندارد"ـی ئۆستریایی (نه‌مسا)ـیی بڵاویكردووه‌ته‌وه، حه‌یده‌ر عه‌بادی له رووی سیاسییه‌وه سوودی له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر رێكخراوی داعش نه‌بینیووه‌و پێده‌چێت لیسته‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مان زۆر لاواز بێت، چونكه عه‌بادی له‌لایه‌ن نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه ركابه‌رێتی ده‌كرێت و ركابه‌رێكی به‌هێزه.
رۆژنامه‌كه ئه‌گه‌رێكی دیكه‌ی له به‌رچاو گرتووه‌و نوسیوویه‌تی "پێده‌چێت خولی داهاتوو كه‌سێكی دیكه ببێته سه‌رۆكوه‌زیران نه‌ك عه‌بادی و مالیكی، ئه‌و كه‌سه به چانسه‌ش هادی عامری، ئه‌مینداری گشتی رێكخراوی به‌دره، كه له ئێرانه‌وه نزیكه، پێده‌چێت عامری پێشنیازی درووستكردنی كوتله‌یه‌كی یه‌كگرتوو بكات و هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی داهاتوودا بسه‌پێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ش رووبدات، هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی له‌ناوخۆی عێراق له به‌ین ده‌چێت".
دێر ستاندارد ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه "هه‌نگاوی داهاتوو له عێراق سیاسییه، به‌ڵام سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی به‌پێویستی نازانن گرووپه چه‌كداره‌كانی شیعه له مه‌یدانی سیاسی دووربخرێنه‌وه. هه‌ر چه‌نده حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌یه‌وێت هه‌موو رێگه‌كان بگرێته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گرووپانه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دووربخاته‌وه كه بڕیاره رۆژی 12/5/2018 ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام پێده‌چێت هه‌وڵه‌كانی شكست بهێنن.
به‌گوێره‌ی راپۆرتی رۆژنامه‌كه، پێشبینی زۆر ده‌كرێت كه ئێران ئه‌و گرووپه میلیشیانه به سوپای عێراقه‌وه په‌یوه‌ست بكات و په‌ره‌یان پێبدات و وه‌ك سوپای پاسدارانی ئێرانیان لێبكات، به‌ڵام زۆر كه‌سیش پێیوایه ئێران ده‌یه‌وێت سوپایه‌ك له عێراق درووست بكات له‌ژێر كۆنترۆڵی خۆیدابن".
چونكه به روونی دیاره ئێران پشت به‌و هێزانه ده‌به‌ستێت كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئاراسته ده‌كرێن، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكرد كه حزبوڵلای لوبنانی، میوانداری قه‌یس خزعه‌لی، ئه‌مینداری گشتی عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق بكات بۆ سنووره‌كانی نێوان لوبنان و ئیسرائیل. چونكه عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با، متمانه‌پێكراوی ئێرانن و سۆزیان بۆ ئێران هه‌یه و له عێراقیش له‌ژێر ئاڵای ئێران دژی داعش شه‌ڕیان كردووه و به‌م دواییانه‌یش ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خستنییه لیستی تیرۆره‌وه، هه‌ر چه‌نده ئه‌كره‌م كه‌عبی، ئه‌مینداری گشتی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با له ساڵی 2008ـه‌وه له لیستی تیرۆردایه.
رۆژنامه ئۆستریایی (نه‌مسا)ـییه‌كه نوسیوویه‌تی "ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه، به‌هۆی جه‌نگی داعش، شاره‌زاییه‌كی زۆریان له شه‌ڕكردن په‌یداكردووه، چونكه ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق شه‌ڕیان له دژی داعش كردووه. ئێستاش كه كۆتایی جه‌نگ دژی داعش راگه‌یه‌نراوه، پێویسته چاره‌نووسی ئه‌و میلیشیا شیعیانه له عێراق روون بكرێته‌وه. چونكه حه‌شدی شه‌عبی جیاوازن له سوپای فه‌رمی وڵات و شاره‌زایان به له‌مپه‌ری گه‌وره‌ی به‌رده‌م پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری داهاتووی عێراقیان ده‌زانن.