ئاڵا ره‌شه‌كان ده‌ڕۆن و ئاڵا سپییه‌كان دێن
"جه‌یشی ئه‌حراری سوننه درووست بوو"
K24 - هه‌ولێر:
ته‌نها چه‌ند رۆژێكی كه‌مه كۆتایی جه‌نگی دژی داعش راگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام گروپێكی دیكەی چەكداری بەناوی جەیش ئەحراری سوننە لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە دروست بوون.
عەلی حوسەینی فەرماندە لە حەشدی شەعبی ئاشكرایكردووه "گروپێكی دیكەی چەكداریی بەناوی جەیش ئەحرار سوننە لە ناوچەكانی نێوان ھەردوو پارێزگای سەڵاحەدین و دیالە دروستبوون".
به گووته‌ی ئه‌و فه‌رمانده‌یه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، جه‌یشی ئه‌حراری سوونه له چەكدارانی پێشووی داعش و گرووپی نەقشبەندی و راشدین پێكھاتوون، كەبە خاوەن ئاڵا سپییەكانیش ناوییان دەركردووە".
درووستبوونی هێزی چه‌كداری سوننه له كاتێكدایه به‌هۆی جه‌نگی زیاتر له سێ یاڵی رابردووه‌وه، ناوچه سوننه‌نشینه‌كان زیانی گه‌وره‌یان به‌ركه‌وتووه‌و به‌شێكی زۆری شار و گونده‌كانیان ،یران بوون و نزیكه‌ی سێ ملیۆن كه‌سیان هیشتا ئاواره‌ن و نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان.
به‌ڵام هێشتا زانیاری ورد له‌باره‌ی ئامانج و ژماره‌ی ئه‌و هێزه‌وه ئاشكرا نه‌كراوه كه خۆیان وه‌ك "جه‌یشی ئه‌حراری سوونه" ناساندووه.