جه‌نگی عه‌بادی له‌گه‌ڵ گه‌نده‌ڵی له كۆشكه‌كانی سه‌دامه‌وه ده‌ستپێده‌كات .. مالكی له‌سه‌ر رێگایه!!
زۆربه‌ی ئه‌و كۆشكانه له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی نوری مالكی و به فه‌رمانی خودی مالكی فرۆشراون
K24- هه‌ولێر:
له‌باره‌ی هه‌ڵمه‌ته دژه گه‌نده‌ڵیه‌كه‌ی كه ده‌گوترێت وه‌ك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كارده‌هێندرێت، به‌رپرسێكی نزیك له نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ڵێت، عه‌بادی ئه‌و جه‌نگه له كۆشكه‌كانی سه‌دامه‌وه ده‌ستپێده‌كات، كه پێشتر له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكی سیاسی و سه‌ركرده‌ی دیاری عێراقیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه و دواتریش فرۆشراون.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه هه‌واڵیه‌كانی عێراقی، ئه‌و به‌رپرسه عێراقیه به رۆژنامه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید رایگه‌یاندووه، له‌ئێستادا عه‌بادی به‌وردی سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی جه‌نگی دژی گه‌نده‌ڵییه، كه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، له‌وانه‌یه كاتێكی دوور و درێژ بخایه‌نێت. هه‌روه‌ها گوتی، ئه‌و لێژنانه‌ی له‌و پێناوه‌دا پێكهێندراون، راپۆرتی خۆیان له‌باره‌ی قه‌باره و شوێنی گه‌نده‌ڵیه‌كان و مه‌ترسیه‌كانیان پێشكه‌ش كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه "عه‌بادی بڕیاریداوه، یه‌كه‌م هه‌نگاوی ده‌ستپێكردنی ئه‌و كاره به‌ره‌و كۆشكه‌كانی سه‌دام حوسێنی سه‌رۆكی رژێمی روخاو بێت، كه له‌لایه‌ن چه‌ند پارت و لایه‌نێكی سیاسیه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو و دواتر به فه‌رمی به چه‌ند لایه‌نێكی دیكه‌یان فرۆشراون"، هه‌وره‌ها گوتیشی، سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانی پێكهێنانی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی نهێنی ده‌ركردوو، بۆئه‌وه‌ی كار له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه بكات و ئه‌و لایه‌نانه‌ش ئاشكرا بكات، كه تێوه گلاون.
وه‌ك راشیگه‌یاند "ئه‌و لێژنه‌یه راپۆرته‌كانی خۆی له‌مباره‌یه‌وه ته‌واو كردووه" و ئاشكرا بووه "زۆربه‌ی ئه‌و كۆشكانه له‌سه‌رده‌می كابینه‌كه‌ی نوری مالكی و به فه‌رمانی خودی مالكی فرۆشراون و نه‌ختینه‌ی فرۆشتنه‌كه‌ش راسته‌وخۆ چووه‌ته گیرفانی مالكییه‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی نووسینگه‌ی عه‌بادی كه نه‌یویست ناوی ئاشكرا بكرێت گوتی "ژماره‌یه‌ك حزبی دیكه‌ش له دۆسیه‌ی فرۆشتنی ئه‌و كۆشكانه تێوه‌گلاون، كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به پارتی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه هه‌یه كه حزبی ده‌عوه‌یه و گوتیشی، عه‌بادی سه‌رقاڵی كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و دیكۆمێنت و زانیاری زیاتره به‌ر له جووڵاندنی ئه‌و كه‌یسه له‌ڕووی یاساییه‌وه". جه‌ختیشی كرده‌وه، عه‌بادی به‌ڵێنی داوه، له‌گه‌ڵ ته‌واو كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری، به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ئه‌و دۆسیه ده‌جووڵێنێت.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه، جاسم محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر په‌رله‌مانتاری عێراقی ده‌ڵێت "ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له دۆسییه گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵیدا هه‌یه، ژماره‌یان له په‌نجه‌ی ده‌ست تێپه‌ڕ ناكات و، دۆسیه‌كانیشیان تایبه‌تن به كه‌رته گه‌وره‌كانی وه‌ك نه‌وت، سیوله، گرێبه‌ستی چه‌ك و كاره‌با و ئه‌و جۆرانه".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، به‌رپرسانی عێراقی گومانیان له تواناكانی عه‌بادی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌نگه هه‌یه، چونكه ئه‌وان له‌و باوه‌ڕه‌دان عه‌بادی ناتوانێت بگاته سه‌ره گه‌وره‌كانی گه‌نده‌ڵی و، مانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ره گه‌ورانه‌ش زامنی مانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و نیشانه‌ی دۆڕانی عه‌بادییه.
په‌رله‌مانتارێكی هاوپه‌یمانی هێزه عێراقیه‌كانیش كه نه‌یویست ناوی خۆی ئاشكرا بكات، به عه‌ره‌بی جه‌دیدی راگه‌یاندووه، هه‌نگاوه‌كانی عه‌بادی به‌ره‌و كۆشكه‌كانی سه‌دام بۆ خودی عه‌بادی موژده‌به‌خش نین، چونكه عه‌بادی له‌دووره‌وه سه‌ری گه‌نده‌ڵه‌كان ده‌بینێت به‌ڵام ناتوانێت له‌دژیان بجووڵێته‌وه. هه‌وره‌ها گوتی، له رابردووش‌دا دۆسیه بۆ كۆشكه‌كانی سه‌دام كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌بێ ئه‌نجام داخراون، چونكه حزبه‌كان له‌نێوان خۆیاندا دابه‌شیان كردووه و، له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له ده‌ستبه‌سه‌رداگردتن و فرۆشتنی ئه‌و كۆشكانه‌دا هه‌بووه، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن، كه ده‌ستیان له كه‌وتنی موسڵ، هێنانی داعش، رفاندنی زیندانیان و گرێبه‌ستی زه‌به‌لاحی چه‌كدا هه‌بووه. وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێكرد، پێشتریش راپۆرته‌كان له‌مباره‌یه‌وه ئاماده‌كراون و تێیاندا سه‌ركۆنه‌ی ژماره‌یه‌ك به‌رپرسیش كراوه، له‌پێشه‌وه‌ی هه‌مووشیانه‌وه ناوی نوری مالكی جێگری سه‌رۆك كۆمار هاتوووه. گوتیشی "ئه‌گه‌ر نیازی عه‌بادی جه‌نگی دژه گه‌نده‌ڵی بێت، پێویسته ئه‌و دۆسیانه بجوڵێنێت كه پێشتر كاریان له‌سه‌ر كراوه و قۆناغی زۆریان بڕیوه".
زۆربه‌ی به‌رپرسانی عێراقیش له‌و باوه‌ڕه‌دان، خودی عه‌بادیش ده‌زانێت، كه توانای راییكردنی كه‌یسێكی به‌م شێوه‌یه گه‌وره و مه‌ترسیداری نییه و ئه‌وه‌ی ده‌یكات ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عێراقه. چاوه‌ڕێش ده‌كرێت له‌و كه‌یسه‌دا، عه‌بادی به‌توندی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه وه‌ڵام بدرێته‌وه، كه په‌نجه‌ی گه‌نده‌لی بۆیان درێژ ده‌كات و زیانه‌كه‌ی له قازانجه‌كه‌ی بۆ عه‌بادی زیاتر بێت.