مالیكی رۆڵی ئێران لە داگیرکردنی کەرکووک بە ئاسایی دەبینێ
مالیکی داوای گفتوگۆی نێوان ھەرێم و بەغدا دەکات
K24 - هه‌ولێر:
نووری مالیكی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق، له گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌ڵ وێبسایتی "الغد"ی عێراقی، ئاماژه به رۆڵی ئێران ده‌كات له گه‌ڕانه‌وه هێزه عێراقییه‌كان بۆ شاری کەرکووک و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ زیانێكی نییه ئه‌گه‌ر ئێران له‌و پرسه‌دا، به‌تایبه‌تیش دوای ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی، هاوكاری عێراق بكات.
نووری مالیكی راشیگه‌یاند، 63 ده‌وڵه‌ت له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش هاوكاری عێراقی كرد، ده‌بێت سوپاسیشیان بكرێت، چی تیدایه ئه‌گه‌ر ببێته 64 و ئێران له‌و پرسه‌دا هاوكاری بكات، ئه‌وانه‌ی ناڕازین له رۆڵی ئێران، بۆچی له هاتنی فڕۆكه‌كانی 63 ده‌وڵه‌ت ناڕازی نین.
مالیكی بۆ ئه‌و سایته عێراقییه، داوای گفتوگۆی ھەولێر و بەغداش دەکات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا ئێستاش هه‌رێمی كوردستان به‌شێكن له عێراق و به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراق هه‌نگاو ده‌نێن.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی مالیكی، حزبی ده‌عوه به دوو لیست به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ده‌كات و ره‌تیشیده‌كاته‌وه پشتگیری داوای دواخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات و رایدهگهنێت، له دوای 15/5 حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی عێراق كۆتاییان پێدێت و شه‌رعییه‌تیان نامێنێت.
سه‌باره‌ت به كورد و پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی روونی ده‌كاته‌وه، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدرالی، پرسی ریفراندۆم كۆتایی هاتووه و پێویست ناكات جارێكی دیكه بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر باسه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، كورد تا ئێستا به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستوور، به‌شێكن له عێراق، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بكرێت، ئه‌وه پێویسته له‌سه‌ریان به گوێره‌ی ده‌ستوور جێبه‌جێی بكه‌ن و مافه‌كانی خۆیشیان وه‌ربگرن، پێویسته ئه‌و گرژییانه‌ی ئێستا هه‌یه، نه‌هێڵرێن.
نووری مالیكی باس له‌وه‌ش ده‌كات، پێكهێنانی هاوپه‌یمانێتی پرسێكی گرنگ نییه به‌لای ئه‌و، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی گرنگه ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه و نه‌هێشتنی گرژییه‌كانی ئێستایه و پێویسته جارێكی دیكه كورد به‌شداربێته‌وه له پرۆسه‌ی سیاسی، هه‌ر دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵده‌ده‌ینه‌وه.
نووری مالیكی گوتیشی: "لاریم له‌وه نییه له‌گه‌ڵ كورد ببینه هاوپه‌یمان له داهاتوو".
نووری مالیكی، كه ماوه‌ی دوو خول و له ساڵه‌كانی 2006-2014، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بوو، هیچ هه‌نگاوێكی جێبه‌جێكردنی نه‌نا كه به گوێره‌ی ده‌ستوور ده‌بوایه له ساڵی 2007 جێبه‌جێ بكرێت، له ساڵی 2008یش له رێگه‌ی ئۆپراسیۆنی دیجله، ھەوڵی لەشکرکێشی بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان دا و له 2014 بڕیاری بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیدا، كه به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، مافێكی سرووشتی هه‌رێمی كوردستانه.