هه‌واڵى ده‌ستگيركردنى پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كه‌ى خورماتوو ره‌تده‌كرێته‌وه
گوايه پێشمه‌رگه‌ى خۆبه‌خش عاسى قه‌واڵى ده‌ستگيركراوه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌يه‌ك په‌يج و هه‌ژمارى سه‌ر به حه‌شدى توركمانى له خورماتوو، ده‌نگۆى ئه‌وه‌يان بڵاوكردبوويه‌وه، گوايه پێشمه‌رگه‌ى خۆبه‌خش عاسى قه‌واڵى ده‌ستگيركراوه.
له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك، چالاكى كورد و خۆبه‌خشه‌كانى كه‌ركووك و خورماتوو ئه‌و هه‌واڵه‌يان ره‌تكرده‌وه و بڵاويانكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌و پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه ده‌ستگير نه‌كراوه.
هاوكات پێشمه‌رگه خۆبه‌خشه‌كانى خورماتوو، له رێى تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووكه‌وه هۆشداريان داوه له به‌كارهێنانى ئامێره‌كانى په‌يوه‌نديكردن و رايانگه‌ياندووه، به هۆى به‌كارهێنانى مۆبايل و هێڵێكى په‌يوه‌نديكردنه‌وه 15 خۆبه‌خشيان له لايه‌ن ميليشيا عێراقييه‌كانه‌وه جێگه‌يان ئاشكرا كراوه و ده‌ستگيركراوون.
