به هۆى ته‌قينى سۆپايهكى دار حه‌وت ئه‌ندامى خێزانێك سووتان
ئه‌و سۆپايه به هۆى پاڵه‌په‌ستۆى گه‌رمى تهقيوه
K24 – هه‌ولێر:
له گوندى گورزهيانى سه‌ر به ناحيهى دێگه‌ڵه، سۆپايهكى دار ته‌قى و به هۆيه‌وه حه‌وت هاووڵاتى به رێژه‌ى جياواز سووتان.
رووداوه‌كه به‌ره‌به‌يانى ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3:30 خولهك روويداوه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و سۆپايه به هۆى پاڵه‌په‌ستۆى گه‌رمى تهقيوه.
به‌و هۆيه‌وه حه‌وت ئه‌ندامى يه‌ك خێزان به رێژه‌ى جياواز سووتان و پێنج له برينداره‌كان ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر كراوون.
ئه‌مساڵ به هۆى گرانى نرخى نه‌وتى سپى له بازاردا كه نرخه‌كه‌ى بۆ هه‌ر به‌رميلێك له نێوان 160 تا 175 هه‌زار دينارى عێراقييه واته زياتر له 130 دۆلارى ئه‌مريكى و دواكه‌وتنى دابه‌شكردنى نه‌وتيش بووه‌ته هۆى ئه‌وه‌ى هاووڵاتيان روو له به‌كارهێنانى سۆپاى دار بكه‌ن و به‌و هۆيه‌شه‌وه ئه‌مساڵ ديارده‌ى داربڕين له دارستانه سرووشتييه‌كانى هه‌رێمى كوردستانى سه‌ريهه‌ڵدايه‌وه.


