به‌غدا هاووڵاتیه‌كی سویدی له‌سێداره ده‌دات ستۆكهۆڵمیش باڵیۆزی عێراق بانگهێشت ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی سوید: ئه‌مڕۆ باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت ده‌كه‌ین بۆئه‌وه‌وه‌ی توڕه‌یی ئێمه به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بگه‌یه‌نێت
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید ناره‌زایه‌تی خۆی به‌رامبه‌ر له‌سێداره‌دانی هاووڵاتیه‌كی عێراقی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سویدی له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه نیشاندا و، بۆ گه‌یاندنی توڕه‌یی خۆیان به به‌غدا، بانگهێشتی باڵیۆزی عێراق له سوید كردووه.
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سویدی، كه له ستیڤان لۆفینی سه‌رۆك وه‌زیری ئه‌و وڵاته‌ی گواستۆته‌وه "ئه‌مڕۆ باڵیۆزی عێراقی بانگهێشت ده‌كه‌ین، بۆئه‌وه‌وه‌ی توڕه‌یی ئێمه به حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی بگه‌یه‌نێت و، هه‌روه‌ها باڵیۆزی سویدیشمان له به‌غدا راسپاردووه، بۆئه‌وه‌ی ناڕه‌زایی نیشانی حكومه‌تی عێراق بدات".
دادگایه‌كی عێراقی له ساڵی 2010 به‌تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی به تیرۆره‌وه، سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ر هاووڵاتیه‌كی هه‌ڵگری ره‌گه‌زنامه‌ی سویدیدا سه‌پاندبوو، شه‌وی رابردووش ئه‌و سزایه جێبه‌جێ كرا و جگه له‌و هاووڵاتیه سویدیه، 37 كه‌سی دیكه‌ش له‌سێداره دران، كه سه‌رجه‌میان به تاوانی تیرۆر سزا درابوون.