توركیا سووی بانكی به‌رزكرده‌وه
ده‌یه‌وێت به‌های لیره له داڕمان بپارێزێت
K24 - ھەولێر
بڕیارێكی بانكی ناوەندی توركیا، به‌های لیرەی بەرێژەی 1.6 دابەزاند. لە دوایین مامەڵەكانی بازاڕدا، بەھای لیرەی توركی بەرامبەر بە دۆلاری ئه‌مه‌ریكی رووی لە دابەزین كرد، ئەویش دوای ئەوەی كە بانكی ناوەندی ئه‌و وڵاته بڕیاری بەرزكردنەوەی نرخی سووی دا تا ئاستی 50 خاڵ.
بڕیاره‌كه‌ی بانكی ناوه‌ندی توركیا دوای ئه‌وه هات كه بانكی فیدراڵی ئه‌مه‌ریكا ئاستی سووی به‌رزكرده‌وه، به‌وه‌ش پێشبینی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری به‌های دۆلار ده‌كرێت.
له كاتی كردنه‌وه‌ی بازاڕه‌كانیشدا، به‌های یه‌ك دۆلار یه‌كسان بوو به 3 لیره و 87 قروشە.